40B408C5-2157-4CE4-BCFE-1396092BDB1E_cx0_cy7_cw0_w1023_r1_s

ئاسایشی كەركوك دەدرێتە دەست پۆلیسی فیدڕاڵی

حكومەتی عێراق ئاسایشی شاری كەركوك لە سوپا وەردەگرێتەوەو رادەستی پۆلیسی فیدراڵی دەكات‌و فیرقەی 20 ی سوپاش كە فەرماندەكەی كوردە لە كەركوكەوە بۆ شاری موسڵ دەگوێزێتەوە.

ئازاد جەباری سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند، رادەستكردنی ئەمنیەتی كەركوك لە سوپاوە بۆ پۆلیسی فیدراڵی تەنها رۆڵ گۆڕینەوەو گۆڕینی جل‌و بەرگەكانیانە، ئەگینا هیچ جیاوازیەك لە نێوان ئەو هێزانەدا نیـیە.

وتیشی، بە پێویستی دەزانم بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە، ژوورێكی هاوبەش لە پێشمەرگەو سوپا پێكبهێنرێت‌و سوپا ببرێتە دەرەوەی شارەكان، ئەمنیەتی ناو كەركوكیش بە هاوبەشی بەڕێوەببرێت.

ئاشكراشیكرد، ئەوان سەرەتا سەربازگەی كەیوان‌و نەوتیان ویست، ئەوەتا هەردووكیان برد، ئیتر بۆ ناچنە دەرەوە لە كەركوك.

دوای 16 ی مانگی دەی ساڵی رابردوو، كاتێك حكومەتی عێراق كوردێكی بە فەرماندەی فیرقەی 20 ی سوپای عێراق لە كەركوك دانا، حزب و دانیشتوانە كوردەكەی كەركوك تا ڕادەیەك ئومێدیان بۆ گەڕایەوە، بەڵام دوای دەستبەكاربوونی فەرماندە كوردەكە، فیرقەكەی بۆ موسڵ گوازرایەوە.

شێرزاد كافرۆشی فەرماندەی فیرقەی 20ی سوپای عێراق كە ماوەی 10 رۆژە پۆستەكەی وەرگرتووە، بە دەنگی ئەمەریكای، قاتعی كەركوك رادەستی پۆلیسی فیدراڵی كراوەو ئێمە وەكو سوپای عێراق قاتعی موسڵ-مان رادەستكراوە.

 

بابەتی دواتر

221

کۆبوونەوەی بینالی یڵدرم و حەیدەر عەبادی

لە پەراوێزی ٥٤ھەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *