8999

كۆچی دوایی زانای ئه‌زهه‌ریی شێخ(عمر عبدالرحمن)

دوای 24ساڵ له‌زیندانیكردن و ئازاردانی زاناو شێخی نابینا(عومه‌ر عه‌بدوالره‌حمان)، ئه‌مڕؤ خانه‌واده‌ی شێخی زیندانیكراو هه‌واڵی كۆچی دوایی ئه‌ویان له‌ناو زیندانه‌كانی ئه‌مریكادا بڵاوكرده‌وه‌، شێخ عومه‌رته‌مه‌نی78ساڵه‌و نیوه‌ی ته‌مه‌نی له‌زیندانه‌كانی تاغوتانی میسرو دواجار ئه‌مریكادا به‌سه‌ر بردووه‌و هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ نابینابووه‌. سه‌ركرده‌ی رۆحی جه‌ماعه‌ی ئیسلامی میسربووه‌ كه‌ دژی سته‌مكاری ئه‌نوه‌ر سادات و سازشی كامپ دێڤید خه‌باتی ده‌كرد، له‌ساڵی 1993 ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا به‌تۆمه‌تی تیرۆر زیندانیان كردووه‌و دوور له‌هه‌موو هه‌ستێكی مرۆیی و ره‌چاوی ته‌مه‌ن و باری جه‌سته‌یی و نابیناییه‌كه‌یان نه‌كردووه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ی خانه‌واده‌كه‌ی بۆ ئازادكردن و گێڕانه‌وه‌ی بۆ میسر.

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *