454333

هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارینامەیەك لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە

باسك نێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیی ئاگادارینامەیەكی گرنگ بۆ كارئاسانی هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەبەر باشتر بەڕێوەچوونی ئیش و كارەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریدا هەر كەسێك بیەوێت كاری جوڵاندن و مامەڵەی هاوڵاتیان بكات لە بەڕێوەبەرایەتیمان، پێویستە بریكارنامەی یاسایی هەبێ و لە دادنووس دەرچووبێت و تایبەت بێت بە كارەكە.

دەقی ئاگادارینامەكە..
ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە (گرنگ)

لەبەر باشتر بەڕێوەچوونی ئیش و كارەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریدا ئەم چەند خاڵەی خوارەوە جێبەجێ بكات..

1.هەر كەسێك بیەوێت كاری جوڵاندن و مامەڵەی هاوڵاتیان بكات لە بەڕێوەبەرایەتیمان، پیویستە بریكارنامەی یاسایی هەبێ و لە دادنووس دەرچووبێت و تایبەت بێت بە كارەكە.
2.لیستێك ئامادە دەكرێت بەناوی ئەو كەسانەی مامەڵەی هاوڵاتییان دەكەن، زانیاری تەواویان وەربگیرێ و دواتر باج دروست بكرێ بۆیان وە لەكاتی هاتن و مانەوەیان لە هاتووچۆ بە سنگیانەوە هەڵبواسرێت.

3.ڕێگە نەدرێ بەو كەسانەی مامەڵەی جوڵاندنی هاوڵاتیان دەكەن بچنە ئەودیو كەوانتەرەكان، وەك هەر هاوڵاتییەكی تر سەرە بگرن و كاریان بۆ بكرێت.
4.ڕێگەدان بە كەس و كاری پلەیەك مامەڵەی یەكتری بكەن لە پشكنینی ئوتومبیل و تازەكردنەوەی سالانەو كارەكانی تر یان نوێكردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری دوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی، وە هەر كەسێك پسووڵەی وەرگرتنەوەی پێبێت دەكرێ ساڵانە یان مۆڵەتی شۆفێری وەربگرێتەوە، ئەگەر زاندرا كەسێك ئەم كارەی قۆستۆتەوە بۆ سوودی كەسی خۆی و كردوویەتی بەكاری ڕۆژانەی پێی نەدرێتەوە.
5.دەكرێ تەنها بۆ مراندنی ئوتومبیل ڕێگەبدرێ بەو كەسانەی كاری جولاندنی مامەڵەی هاوڵاتییان دەكەن، وە لە دوو مامەڵە لەیەك ڕۆژدا زیاتر كاریان بۆ نەكرێت.
6.پرسگەی بەڕێوەبەرایەتیمان، هیچ كەسێك نەكاتە ژوورەوە ئەگەر مامەڵەكەی بەناوی خۆی نەبوو یان بریكارنامەی پێ نەبوو.
7.هەر ئەفسەر و كارمەندێك كارئاسانی زیاد لە پێویست بۆ هەر كەسێك بكات كە كاری جوڵاندنی مامەڵەی هاوڵاتییان دەكەن، لە شوێنەكەی دوور دەخرێتەوە.
8.ئەو كەسانەی كاری جووڵاندنی مامەڵەی هاوڵاتییان دەكەن، پێویستە ئەستۆپاكی لایەنی ئاسایش و پۆلیسی بەڵگەوتاوان بهێنن.

بابەتی دواتر

832017100800_1539142812015_7kumat

حكومه‌تی‌ هه‌رێم په‌یامێك بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی قوربان له‌ موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كات …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *