333

“مامۆستای زانكۆ و بازرگان ناویان لە لیستی كەمئەنداماندا هەبووە”

 

وەزیری دەستلەكاركێشاوەی كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت، خەڵك هەبووە دوو موچەو سێ موچەو تا چوار موچەی هەبووە لەژێر ناوی جۆراوجۆردا، بەڵام لە ئەنجامی ئەو چاكسازیەی ئەوكات ئێمە لەوەزارەت ئەنجامماندا زۆرێك لەو كێشانەمان چارەسەر كرد.

محەمەد هاودیانی وەزیری دەستلەكاركێشاوەی كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، لەئەنجامی ئەو چاكسازییەی لە وەزارەتەكەی ئەنجامیداوە توانیوێتی موچەی زیاتر لە چل هەزار كەس ببڕێت كە بەنایاسایی موچەیان لەژێر ناوی جۆراوجۆر لەسەر وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی وەرگرتووە.

ئاشكراشیكرد، تەنها لەیەك بانك كە چوار هەزار كەس موچەی لەسەر وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی لێوەردەگرت، موچەی سێ هەزار كەسمان بڕی، چونكە ئەو سێ هەزارە بەنایاسایی موچەیان وەردەگرت، تەنانەت حەزمان دەكردو هەوڵیشمان دا هەماهەنگیمان هەبێت لەگەڵ حكومەتی عێراقی، چونكە خەڵك هەبوو لە بەغداش موچەی وەردەگرت لەكوردستانیش لەسەر هەمان وەزارەت (وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی)موچەی وەردەگرت.

هاودیانی رونیشیكردەوە، زۆر كەس هەبووە كەخاوەن پێداویستی تایبەت نەبووە، بەڵام بەو ناوەوە موچەی وەرگرتووە تەنانەت لەناویاندا هەبووە مامۆستای زانكۆ یاخود بازرگان بووە.

ئاشكراشیكرد، خەڵكی واهەبوو بەناوی خەمخۆری خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكانەوە بەردەوام لەسەر تەلەفزیۆن خۆی وا پیشان دەدا خەمخۆری خاوەن پێداویستی تایبەتە‌و ڕەخنەی لەوەزارەت‌و حكومەت دەگرت كەچی خۆی پارەو موچەی بەو ناوە لەسەرۆكی حكومەت‌و خەڵكیتر وەردەگرت و سەفەری دەرەوەی وڵاتی پێدەكرد، دواتر دەهاتە سەر تەلەفزیۆن‌و دەیوت خاوەن پێداویستی تایبەت خەریكە دەمرن لەبرسدا.

 

بابەتی دواتر

d23c82d7fd9c940c22cd670fa9c95c4e_L

سبەى ڕێگای هەولێر- سلێمانی لە سماقوڵی دەكرێتەوە

بڕیارە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا ڕێگەی سلێمانی- هەولێر بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا بكرێتەوە كەلە ئێستادا بەهۆی نۆژەنكردنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *