breaking news basknet

وادەی تەقینەوە گەورەكەی سلێمانی ئاشكراكرا

 

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی هەینی كاتژمێری 10ی سەرلەبەیانی بینای سایلۆی سلێمانی لە گەڕەكی شەكرەكەی شاری سلێمانی دەتەقێنرێتەوە‌و لە بری ئەوە پڕۆژەیەكی گەورە دروست دەكرێـت كە سەدان هەلی كار بۆ بێكاران دەستەبەر دەكات.

مەلا یاسین وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوو لە لایەن گەورە كۆمپانیایەكی جیهانیەوە بە چاودێری پارێزگار و دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەت سایلۆی سلێمانی دەتەقێنرێتەوە، لە بەرامبەریشدا سایلۆیەكی تازە بەپێی كوالێتی باش و ستانداردی جیهانی لە شارەزوور دروستكراوە.

وتیشی “لە مێژووی كوردستاندا تا ئێستا بابەتی لەو شێوەیە ڕووی نەداوە‌و پێویستە خەڵكی شاری سلێمانی ئاگادار بن ، بە تایبەت دانیشتوانی گەڕەكی شەكرەكە و دەوروبەری (سایلۆكەی سلێمانی).”

رونیشیكردەوە “ئەوەندەی لە یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستانەوە ئاگادارین گەورە وەبەرهێنەری شارەكەمان كاك هیوا رەئووف هەموو ئامادەكارییەكی كردووە تا ئەم پڕۆسەی تەقاندنەوەیە بچوكترین زیان بە دوای خۆیدا نەهێنێت، تەنانەت بە جۆرێك ئەم كارە ئەنجام دەدرێت گەورەترین كۆمپانیای ئەمریكا چاودێری پڕۆسەكە دەكات، ئەم كارە بە هەمان پێوەری پڕۆژە هاوشێوەكانی جیهان ئەنجام دەدرێت، بڕیارە چەندین وەبەرهێنەر و كەسایەتی حوكمی و ناحكومی ئامادەی كاتی تەقاندنەوەكە ببن”.

ئاشكراشیكرد، لە هوتێل گراند میلینیۆم ڕێوڕەسمیك بۆ ئەم بابەتە ئەنجام دەدرێت كە بە شێوازی لایڤ لەوێوە سەیری ئەنجامدانی كارەكە دەكرێت.

جەختیشی لەوە كردەوە، كە دەزگاكانی ڕاگەیاندن ئەم پڕۆسەیە ڕاستەوخۆ دەگوازنەوە، چونكە لە كەم شوێنی جیهان تەقینەوەی وا گەورە لە ناو سەنتەری شارەكاندا ئەنجام دەدرێت بەو شێوازەی باسم كرد كۆنتڕۆڵ كراوە زەرەر و زیانی بۆ كەس نابێت.

سەبارەت بە بەكارهێنانی پانتایی زەوی ئێستای سایلۆی سلێمانی، مەلا یاسین رایگەیاند، لە شوێنی سایلۆی سلێمانی پڕۆژەیەكی وەبەرهێنانی بازرگانی ‌و گەشتیاری ‌و نیشتەجێبوون لەژێر ناوی (داون تاون) بە بەرزترین كوالێتی ئەنجام دەدرێت، سەدان هەلی كار بۆ شاری سلێمانی دەستەبەر دەكات.

وتیشی، بە ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە هاوكێشەی وەبەرهێنانی سلێمانی گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

 

بابەتی دواتر

832017100800_1539142812015_7kumat

حكومه‌تی‌ هه‌رێم په‌یامێك بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی قوربان له‌ موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كات …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *