62912018_httpspi-produ

مۆبایل هۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکی دەروونی

لەگەڵ زیادبەکارهێنانی مۆبایل، جۆرە ترسێكی نوێ (فۆبیا) پەیدابووە، کە بە “نەخۆشی نۆمۆفۆبیا” ناسراوە، کەدەبێتەهۆی ترسێکی گەورە لە لای تاکەکان، بەشێوەیەك کە هەست دەکات مۆبایلەکەی ونبووە یان لە ماڵەوە جێیهێشتووە.

لێکۆڵینەوەکانی کۆمپانیای “سکیوریتی ئەنفۆی”، تایبەتمەند لە بواری خزمەتگوزارییە ئاسایشییەکان لە سەر مۆبایلەکان، ئاماژە بەوەدەکەن لە 66% لە بەکارهێنەرانی مۆبایل لە بەریتانیا تووشی نۆمۆفۆبیا بوون.

زاراوەی نۆمۆفۆبیا (NomoFobia) واتا (no-mobile-phone phobia) کە لە ساڵی 2008 ئەم زاراوەیە داهێنراوە لە لایەن لێکۆڵەرە بەریتانیەکان، واتا (ترس لە وونکردنی مۆبایل)، ئەو جۆرە کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن هەست بە دڵەڕاوکێی گرفتی دەروونی دەکەن، ئەم زاراوە زانستییەش لەگەڵ هەموو کۆمەڵگایەك دەگونجێت.

هاوکات بەپێی ئەم لێکۆڵینەوەیە کە لە رۆژنامەی “دەیلی مەیلی” بەریتانی بڵاوبووەتەوە، ڕێژەی تووشبووان بە نۆمۆفۆبیا لە بەرزبوونەوەدایە بە شێوەیەکی لە ڕادەبەدەر لای چینی گەنجانی تەمەن 18 بۆ 24 ساڵ، 77% لەم چینە ناتوانن بۆ چەند چرکەیەك لە مۆبایلەکانیان دووربکەونەوە، بەتایبەت لەناو خانماندا.

ئەم توێژینەوەیە ئەوەی دەرخستووە کە خەڵک بە تێکڕای 34 جار لە ڕۆژێکدا تەماشای مۆبایل دەکەن، لە 75%ی بەکارهێنەران لە تەوالێتیش بەکاریدەهێنن، لەهەمانکاتدا تەنها ترس لە ونکردن و لە بیرکردنی ئامێرە مۆبایلەکان باس ناکات، بەڵکو ترسیشە لە نەمانی پەیوەندی یان بکەویتە دەرەوەی بازنەی پەیوەندیەکان.

بابەتی دواتر

BAGHDAD, IRAQ - SEPTEMBER 08: Haider al-Abadi (C) greets the new members of the parliament after the announcement of the new government in Baghdad, Iraq, on September 8, 2014.  A diverse participation government consisting of Shi'ites, Sunnis and Kurds has been formed, after Haider al-Abadi cabinet received a vote of confidence from the parliament. (Photo by Stringer/Anadolu Agency/Getty Images)

بۆ پێكھێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و حكومەتی داھاتوو رێككەوتن

گفتوگۆی ھاوپەیمانی سائيرون و لایەنە سیاسییەكانی عێراق بۆ پێكھێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و حكومەتی داھاتوو، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *