27173162_432635950485618_3726421193711898901_o

هه‌ولێر؛ دیداری فراوانی زانا و كه‌سایه‌تی و رێكخراوه‌ ئیسلامیه‌كان به‌رێوه‌چوو

باسک نێت-هەولێر

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 31-1-2018 و له‌ژێر ڕۆشنایی ئایه‌تی (وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا) دیداری فراوانی زاناو كه‌سایه‌تی و رێكخراوه‌ ئیسلامیه‌كان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزوتنه‌وه‌یی ئیسلامی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی زاناو بانگخوازو كه‌سایه‌تی ئیسلامی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و دیداره‌ فراوانه‌دا كه‌ به‌خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو دواتر ووتاری هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رێزان (مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین)ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و(شێخ عرفان علی عبدالعزیز) بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان و (د. ئیدریس كاریتانی) رێكخراوه‌ ئیسلامیه‌كان پێشكه‌ش كرا..

دواتر دیداره‌كه‌ به‌ موداخه‌له‌و ووتاری مامۆستایانی به‌رێزی ئاماده‌بوو ده‌وڵه‌مه‌ندكراو هه‌روه‌ها به‌ووتاری (دكتۆر محسن عبدالحمید) كۆتایی پێهێنراو هه‌مووان یه‌ك ده‌نگ بوون له‌سه‌ر زه‌روره‌ت و پێویستی یه‌كخستنه‌وه‌ی ناوماڵی ئیسلامیی كوردستان و یه‌كریزی ئیسلامخوازی كوردستانیان به‌پێویستی و ئه‌ركی ئه‌م قۆناغه‌ زانی و خه‌مخۆری و خزمه‌تكردنی خاك و خه‌ڵكی كوردستان و ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی له‌كوردستان و سه‌رخستنی ئه‌ركی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و پشتیوانی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان و پرسی چاكسازی به‌ ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی زانراو له‌ هه‌مانكاتدا یه‌كده‌نگ بوون له‌سه‌ر به‌رز ڕاگرتنی ئیسلام وه‌ك ئایین و مقدساتی میلله‌تی كوردو به‌ره‌و پێشبردنی رۆلی ئایین له‌كۆمه‌ڵگادا و چاره‌سه‌ركردنی گرفتی فكری ئه‌و هه‌موو بیرۆكه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ به‌تایبه‌تی توێژی لااوان له‌روی سلوكی و فكری و رۆحی به‌ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه‌دا به‌رن .. سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و به‌رقه‌راركردنی دادپه‌روه‌ری له‌ كوردستان و چاكسازی له‌سیسته‌می حكومرانی و شانبه‌شانی قیم و دین و ئه‌خلاق و به‌رزراگرتنی ڕؤڵی ئایین له‌ كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا وه‌ك له‌ڕابردوشدا سوپاس بۆخوا میلله‌تی كورد خاوه‌نی سه‌روه‌ریه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌ مێژووی ئیسلام و هه‌مان شێوه‌ رێزگرتنی دیدگاو لایه‌نه‌كانی تریش.

هه‌روه‌ها یه‌كده‌نگ بوون له‌سه‌ر پێویستی یه‌ك لیستی بۆ لایه‌نه‌ ئیسلامی و كه‌سایه‌تی و رێكخراوه‌كان و یه‌كریزی ئیسلامی و ئه‌م لیسته‌ بتوانێت له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتودا خزمه‌تی عه‌داله‌ت و چاكسازی و سیسته‌مێكی دادپه‌روه‌رانه‌ بكات و ڕووبه‌رڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكاته‌ ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی ..

له‌ كۆتاییدا به‌ پێویست زانرا كه‌ ئه‌م لیسته‌ كراوه‌بێت بۆ سه‌رجه‌م لایه‌ن و رێكخراو كه‌سایه‌تی و به‌به‌شداری ره‌وتی صوفی و سلفی و ئیسلامیی كوردستاندا..
بۆ ته‌واوكردنی یه‌كریزی و یه‌ك لیستی ئیسلامی كوردستان و درێژه‌دان به‌و كۆبونه‌وانه‌ له‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كان.

ژ.ک

بابەتی دواتر

221

کۆبوونەوەی بینالی یڵدرم و حەیدەر عەبادی

لە پەراوێزی ٥٤ھەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *