thumbs_b_c_e5b2bdf40fd16f3e94c62305a7d68df9

ئەمریكا ئیسماعیل هەنیەی خستە لیستی تیرۆرەوە

ئیدارەی واشنتۆن رایگەیاند، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس و سەرۆكوەزیرانی پێشووی فەڵەستین لە غەززە، ئیسماعیل ھەنییەی خستووەتە لیستی “تیرۆری جیھانی”یەوە.

بەپێی ئەو راگەیەنراوە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە كراوە كە ھەنییە خراوەتە لیستی “تیرۆری جیھانییەوە”.

ھەر لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە رێكخراوەكانی وەك بزووتنەوەی سابرین و لیوا سەورە و بزووتنەوەی ھاشم خراونەتە نێو لیستی “تیرۆریی جیھانییەوە”.

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بە وتەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، رێكس تیلەرسن دراوە كە بانگەشەی ئەوەی كردووە كە چەند گرووپێك و كەسانێك كە لەلایەن ئێرانەوە ھاوكاری دەكرێن خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.

تیلەرسن بەرگری لەوەشكردووە كە ئەو كەس و گرووپانە مەترسیین بۆ ئاشتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ھێرشیان بۆ سەر ھەردوو وڵاتی ئیسرائیل و میسر ئەنجامداوە.

لەلایەكی دیكەش نووسینگەی كۆنتڕۆڵی سەرمایەی كەسانی بیانی كە سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكایە، ئیسماعیل ھەنییەی خستە لیستی سزادراوان.

ئیسماعیل ھەنییە لە ساڵانی نێوان ٢٠٠٦-٢٠١٤ سەرۆكوەزیرانی حكوومەتی فەڵەستین بوو.

بابەتی دواتر

1534780847whatsapp-image-2018-08-20-at-19.36.10

ئه‌مریکا حکومه‌تێکی لاوازی ده‌وێت تاكو له‌ عێراق بمێنێته‌وه‌

وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی نۆجه‌با وتی که‌ ئه‌مریکا حکومه‌تێکی لاوازی له‌ عێراق ده‌وێت تا هیزه‌ سه‌ربازییه‌کانی له‌م …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *