images

سەفین دزەیی: لەسەر 6 خاڵ رێكەوتوین و چاوەڕێی عەبادی دەكەین

باسك نێت

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەنێت، لەگەڵ بەغدا رێكەوتوین و تەنها رەزامەندی حەیدەر عەبادی ماوە.

سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە رووی مەبدەئیەوە لەسەر شەش خاڵ رێكەوتووین لەگەڵ بەغدا و بڕیارە لەلایەن مەهدی عەلاق سەرۆكی لیژنەكەی عێراق رێكەوتنەكە بدرێتە عەبادی بەمەستی پەسەندكردنی‌و هیچ وادەیەكیش بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكان دیاری نەكراوە.

وتیشی “رێكەوتنی نێوان هەولێرو بەغدا تەنها رەزامەندی عەبادی ماوەو لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبونەوەكان دەست پێدەكەینەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، رەنگە ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەریتانیا بكات.

دزەیی سەبارەت بە موچەی فەرمانبەران رایگەیاند، وەزارەتەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ لیستی موچەكانیان رێك دەخەن و هیچ زانیاریەكیتری لەوبارەوە رانەگەیاند.

سەبارەت بە دیاریكردنی رۆژێك بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێم، ناوبراو رایگەیاند، كۆمسیۆن‌و پەرلەمان كۆبونەوەی خۆیان دەبێت و بەم نزیكانە رۆژی هەڵبژاردنەكان دیاری دەكرێت.

بابەتی دواتر

d23c82d7fd9c940c22cd670fa9c95c4e_L

سبەى ڕێگای هەولێر- سلێمانی لە سماقوڵی دەكرێتەوە

بڕیارە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا ڕێگەی سلێمانی- هەولێر بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا بكرێتەوە كەلە ئێستادا بەهۆی نۆژەنكردنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *