357172Image1

کارى لیژنەى باڵاى وردبینى مووچە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا دەستیپێکرد

لیژنەى باڵاى وردبینى موچە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی بەئامانجى وردبینیکردن لە موچەى مامۆستایان و فەرمانبەران دەستیپێکرد.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی نێردراوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند: وەفدەکەى حکومەتى عێراق بەسەرۆکایەتى د. محەمەد عەبدعەتیە سەراج سەرۆکی لیژنەی باڵای وردبینی لەگەڵ د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا کۆبووەتەوە و گفتوگۆ لەبارەى سێکتەرە جیاکانى خوێندنى باڵا و چۆنیەتى پەرەپێدانى کرا.

هاوکات بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، د. محەمەد عەبدعەتیە ڕایگەیاندووە: جێبەجێکردنى سیستمی بایۆمەتری لە کوردستان کارێکى زۆر گرنگە و، کارئاسانى زۆر بۆ کارەکانى ئێمە دەکات، و شایستە داراییەکانى فەرمانبەرى ڕاستەقینە وەک حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى بەغداد جەختى لەسەر کردووەتەوە بەتەواوەتى مافى پارێزراوە و موچەى خۆى بەتەواوەتى وەردەگرێت.

سەرۆکی لیژنەی باڵای وردبینی داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە کە هەماهەنگى تەواویان لەگەڵدا بکەن بۆ ئەوەى بەزووترین کات کارەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى تەواو بکەن و لیستى ناوەکان بەرزبکەنەوە بۆ بەغداد بۆ ئەوەى بڕیارى کۆتایى لەسەر بدرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دوای تەوابوونی وردبینی موچەی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی، بەغداد بڕی ٢٥٠ ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێم کردووە بەڵام تا ئێستا دابەش نەکراوە.

بابەتی دواتر

563ebc29d7e8d

ئه و فه‌رمانگانه ى سه ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراقن مووچه‌ى دوو مانگ وه ر ده گرن

ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى مووچه‌ى دوو مانگى فه‌رمانگه‌كانى هه‌رێمی كوردستان كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراقن، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *