2860237

ئێران: ئەمریكا لە سوریا دەكەینە دەرەوە

 

عەلی ئەكبەر ویلایەتی راوێژكاری باڵای عەلی خامەنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، دەبێت ئەمریكا خۆی هەستێت بە كشانەوەی هێزەكانی لە سوریا ئەگەر نا ئێران ناچاری دەكات ئەو كارە بكات.

ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویكردەوە، ئەمریكایەكان لە سوریا سەركەوتوو نەبوون و واباشترە خۆیان بڕۆنە دەرەوە ئەگەرنا ئێران دەیانكاتە دەرەوە.

راوێژكارەكەی خامەنەیی ئاشكراشیكرد، ئامادەبوونی ئێمە لە سوریا و عێراق بەخواستی دەسەڵاتەكانی ئەو دوو وڵاتە بووە.

پێشتر مایكڵ پنس بریكاری سەرۆك كۆماری ئەمریكا ئەوەی ئاشكرا كرد، كە بوونی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا تەنها بۆ لەناوبردنی داعش نییە، بەڵكو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو كاریگەرییانەیە كە ئێران دەیەوێ لەو وڵاتە بیانسەپێنێت.

 

بابەتی دواتر

563ebc29d7e8d

ئه و فه‌رمانگانه ى سه ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراقن مووچه‌ى دوو مانگ وه ر ده گرن

ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى مووچه‌ى دوو مانگى فه‌رمانگه‌كانى هه‌رێمی كوردستان كه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراقن، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *