received_478105009217391

بزووتنەوەی ئیسلامی سکاڵای یاسایی لەسەر (پێشەوا نەبەرد) و ئەو کەسانەی سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئایین دەکەن، تۆمار دەکات

باسک نێت:

بەداخەوە لەناو کۆمەڵگەیەکی موحافیزکاری تاڕادەیەکی زۆر پابەند بەئایین و موسوڵماندا سوکایەتی و ھێرشکردنە سەر بیروباوەڕو پیرۆزییە ئیسلامییەکانی خەڵک خەریکە دەبێتە دیاردەو بابەتێکی ئاسایی، حکومەت و دەسەڵات و دامەزراوە قەزاییەکانی کوردستانیش لەم حاڵەتە قیزەونانە خۆیان بێدەنگ کردووە، بگرە ھەندێ جاریش دەیانپارێزن و ھەندێ کەسی دەستڕۆیشتوو لەلێپرسینەوەی یاسایی دەربازیان دەکەن، ئێمە وەک بزووتنەوەی ئیسلامی بڕیارمان داوە بۆ ئەم تاوانە قیزەونەی تەشھیرکردن بەپیرزییە ئایینییەکانی گەلی کورد کەیسێک بکەینەوەو ھەموو ئەوانەی ئەم رەفتارە نامرۆیی و نائەخلاقیانە دەنوێنن بدەینە دادگاو سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار بکەین لەدادگاکانی ھەرێمی کوردستان، ئەگەر دادگا خۆماڵییەکانی خۆیشمان ئەرکی خۆیان وەک پێویست ئەنجام نەدا کەیسی تاوانباران بەرینە بەردەم دادگاکانی ناوەندو دەرەوەی ھەرێم، لەم ڕووەشەوە بزووتنەوەی ئیسلامی سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات لەسەر تاوانباری ناوبراو بە( پێشەوا نەبەرد) و ئەو ستاف و گروپە بەناو ھونەرییەی کلیپە قیزەونەکەی ناوبراویان بۆ ئامادە کردووەو تیایدا ھەموو پێوەرە مرۆیی و ئەخلاقی و نەتەوەیی و ئاینییەکانی تێپەڕاندووەو زۆر نامرۆیانە بەتەشھیرو جنێو دەمی پیسی بەرداوەتە ھەموو پیرۆزییەکانی ئیسلام، ئەمەش بەپاساوی بەرگری لەعەفرین و خاکی کوردستان لەکاتێکدا پێش ماوەیەک لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا ھەمان کەس چەندین جنێوی ناشیرینی بەکوردو کوردستان داوەو حاشای لەکوردبوونی خۆی کردووەو بەشانازییەوە ڤیدیۆکەی بڵاو کردووەتەوە، بۆیە داوا لەھاوڵاتیانی کوردستان دەکەین ھەر زانیارییەکیان لەسەر ھاوکارە بەناو کوردەکانی ئەم تاوانبارە لایە ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەی دادگاکانیان لێ ئاگادار بکەینەوە کە ئەوانە ئەگەر دەستی یاساش پێیان نەگات جارێکیتر نەتوانن پێی پیسیان بخەنەوە سەر زەوی پیرۆزی کوردستان، کەیسی بەدادگا گەیاندنی تاوانبارانی تەشھیرکەر بەئیسلام تەنھا پەیوەست نابێت بەم تاوانبارەوەو ھەموو ئەوانەش پێش ئەو و پاش ئەویش ئەم رەفتارە قیزەونانەیان نواندووەو دەینوێنن دەدەینە دادگا، ئەمەش بە یەکێک لەئەرکەکانی خۆمان دەزانین وەک حزبێکی ئیسلامی لەکاتێکدا کە دادگاکانی کوردستان و داواکاری گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێم لەم حاڵەتە نامۆو نائەخلاقیانەی ئەو کەسانە بێدەنگن.

وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی
٢٠١٨/٢/١

received_1718721108149905

ژ.ک

بابەتی دواتر

03a86a846b8aeaffafbf7f91ba175bad_L

لەسەر فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ لەسلێمانی ڕونكردنەوە دەدرێت

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت رەدی دەكاتەوە لە شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ فرۆشرابێت و رایدەگەیەنێت: دەزگایەكی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *