45645644

“دەبێت حكومەتی هەرێم پابەندبێت بە داخستنی مەرزەكانەوە”

لە چەند رۆژی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراق فەرمانی داخستنی سەرجەم مەرزە لاوەكییەكانی هەرێم دا و ئاشكراشیكردووە، دەبێتە تەنها مەرزی باشماخ و پەروێزخان بەكراوەیی بمێننەوە.

بەپێی زانیارییەكان هەردوو وەزارەتی دارایی‌و بازرگانی عێراق مۆڵەتیان بە مەرزە لاوەكیەكان نەداوەو لە چەند رۆژی رابردووش لەلایەن هێزەكانی پاسەوانی سنورەوە ئاگاداركروان كە دەبێت ئەو مەرزانەی دابخرێن.

مەهدی مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راگەیاند، حكومەتی ناوەندی هەرچییەك بكات دەتوانێت ئەنجامی بدات بەمەرجێك بابەتەكە یاسایی بێـت.

وتیشی، دەبێت حكومەتی هەرێم تەسلیمی بڕیارە یاساییەكانی حكومەتی ناوەند بێت، چونكە خۆی بانگەشەی ئەوە دەكات بەپێی یاسای مامەڵە بكات لەگەڵ هەموو پرسەكاندا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بابەتەكە لەوە درچووە كە پەیوەندی بە هێز و دەسەڵاتەوە هەبێت، چونكە حاڵەتەكەی حكومەتی هەرێم بەو شێوەیە نەماوە، لەبەرئەوە هەرشتێك یاسایی بێت دەبێت پابەند بێت پێیەوە بەو شێوەیەش كێشەكان چارەسەر دەكرێن.

ئاشكراشیكرد، مادام یاسایەك هەیە لە نێوان هەردوو حكومەتەكە دەبێت مامەڵەی پێوە بكەن و بابەتەكەش بۆ هەردوولا باشە.

خەڵك

بابەتی دواتر

03a86a846b8aeaffafbf7f91ba175bad_L

لەسەر فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ لەسلێمانی ڕونكردنەوە دەدرێت

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت رەدی دەكاتەوە لە شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ فرۆشرابێت و رایدەگەیەنێت: دەزگایەكی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *