1280x960

كۆریای باكور چەكی داوەته سوریاو میانمار

كۆریای باكور بەوە تۆمەتبار دەكرێت كە چەكی بە سوریاو میانمار داوە.

چەند چاودێرێكی سەربەخۆی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، ڕاپۆرتێكی نێودەوڵەتییان ئامادەكردووە‌و بە نهێنی ئاڕاستەی لیژنەی سزادانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییان كردووە.

لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، لە نێوان ساڵەكانی ٢٠١٢ و ٢٠١٧دا پیۆنگ یانگ لە بواری پەرەپێدانی موشەكی بالیستیدا هاوكاریی سوریای كردووەو ٤٠ كۆنتێنەر كەرەستەی داوەتە سەنتەری لێكۆڵینەوەو توێژینەوەی زانستی سوریا كە سەرپەرشتی پرۆگرامی چەكی كیمیایی ئەو وڵاتە دەكات.

بەپێی هەمان ڕاپۆرت، حكومەتی پیۆنگ یانگ بە بەڵگەو نوسراوی ساختەو بە ناوی ڕوسیاو چینەوە خەڵوزی بەردینی ڕەوانەی ئەو دوو وڵاتە خۆیان‌و كۆریای باشورو مالیزیاو ڤێتنام كردووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ڕوسیاو چین ڕایانگەیاندووە، پابەندن بە جێبەجێكردنی ئەو سزایانەی نەتەوە یەكگرتووەكان بەسەر كۆریای باكوریدا سەپاندووە.

بابەتی دواتر

221

کۆبوونەوەی بینالی یڵدرم و حەیدەر عەبادی

لە پەراوێزی ٥٤ھەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *