55444

رابەری گشتی پەیوەندی بە مامۆستا كرێكارەوە دەكات

باسك نێت

رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مامۆستا كرێكار وێڕای پرسینی هەواڵی تەندروستی، چەندین پرسی دیكەشی لەگەڵ مەلا كرێكاردا تاوتوێ كرد.

بەپێی زانیارییەكانی (باسك نێت) دوێنێ شەممە 3-2-2018 عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی پەیوەندی بە مامۆستا كرێكارەوە كردووە.

بەپێی زانیارییەكان، وێڕای پرسینی هەواڵی تەندروستی مامۆستا كرێكار، رابەری گشتی هەواڵی دوایین كەیسی دادگایكردنی مامۆستای پرسیوەو لە وەڵامدا مامۆستا كرێكار رایگەیاندووە، هەموو تۆمە‌تە‌كان بێ بنەما‌بوون و لە دادگا سەركەوتوانە رزگاری بووە.

رونیشیكردوەتەوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی و مامۆستا كرێكار دواین پرسی هەرێمی كوردستان و ناوچەكەیان تاوتوێ كردووە.

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *