received_221346535077683

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەکات

باسک نێت-سلێمانی

ئەمڕۆ دووشەممە(٥/٥/٢٠١٨) وەفدێکی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی بەسەرۆکایەتی بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کرد و لەلایەن بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و سەرکردایەتییەوە پێشوازی لەوەفدی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی کرا.

لەکۆبوونەوەیەکی برایانەو دۆستانەدا باس لەبارودۆخی سیاسی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولاو بەردەوامی ھاریکاری نێوان لایەنە ئیسلامییەکان کرا، لەو سەردانەدا ھەر یەک لەبەڕێزان کامیل مەحمود ئەندامی مەکتەبی سیاسی و عوسمان سەید ئەحمەد و عەتا شێخ لەتیف ئەندامانی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی ئەندامی وەفدەکەبوون.

ژ.ک

بابەتی دواتر

03a86a846b8aeaffafbf7f91ba175bad_L

لەسەر فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ لەسلێمانی ڕونكردنەوە دەدرێت

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت رەدی دەكاتەوە لە شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ فرۆشرابێت و رایدەگەیەنێت: دەزگایەكی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *