FB_IMG_1518024385873

لیستی ئیسلامیی لەناو ھەرێمی زەبڵداندا ھەبێت یان نەبێت؟

عبدالرحمن محمد عارف

ھەموولایەنەکان بەگەندەڵ وکەم گەندەڵ و بە ئیسلامیی و عەلمانی و چەپ و لیبرالەوە ترشاون بەسەریەکداو لیستێک لەناوچە فرۆشراوەکان دروست دەکەن، لە سلێمانی ھاوپەیمانیێتی سێ قۆڵی گرێدراوە بەناوی موعارەزەی کۆن و نوێ وە، نەوەی نوێ و تەڤگەر-پەکەکە چوونەتە سەنگەرێک، یەکێتی خوا دەزانێت بە تەمای چیە، پارتی لە ھەموولایەکەوە دەیەوێت وەک جاران لێبخورێت، تورکمان و گاورو سریان و کلدانیش بەخوا ئەوانیش بێ کارنابن و بۆخۆیان شتێک دەکەن، ئێران و ئێراق و تورکیاو ئەمریکاو ئیسرائیل وئەوروپاو سوپای جنۆکەی جیھانی و ھێزەکانی جەزیرەی واق واقیش لەھەرێم لەتەراتێن و جەرت و فرتدان، ھەموو ئەوانەی سەرەوە شتێکی تەبیعیە و داھاتوومان دەگۆرن، بەڵام بەرەی ئیسلامیی یان لیستی ئیسلامیی نەک بڤەیە بەڵکو کرێگرتەیی و پاشکۆیی بوونەو کوردستان دەکاتە سوماڵ و سوریا!!، بابە عەیبە وازبێنن لەو قسانە با ئەوانیش ببن وەک ئەوانەی کەھەن و دەبن، لانی کەم دەبێتە ئەزمونێکی باش یان خراپ بۆ ئەوەی خەڵکی ئیسلامیی عاقڵ ببن و بزانن کەلەکوێدا چەقیون و پەرتەناش دەکەن. بۆچی ئەوان و ئێوە بە حەوت رەنگەوە ھەبن بەڵام لیستی ئیسلامیی بەیەک رەنگەوە نەبێت ؟!!

بابەتی دواتر

1016778_486779041403625_1221301673_n

کۆنگرەى میانەرەِوى سەرکردە”سەللاحەدینى ئەیوبی” و چەند سەرنجێک

کۆنگرەى میانەرەِوى سەرکردە”سەللاحەدینى ئەیوبی” و چەند سەرنجێک ن. شۆرش کەمال پەیامى کۆنگرەى میانەڕوى سەرکردە سەللاحەدینى …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *