received_1726723104016372

لیژنەی ھاریکاری ئیسلامی ھۆشداری دەداتە لایەنە ئیسلامییەکان

باسک نێت:

لیژنەی ھاریکاری ئیسلامی کە لەنوێنەرایەتی کۆمەڵێک ڕێکخراوی مەدەنی ئیسلامی پێکھاتوون و ماوەی دوو ساڵە لەنێوان لایەنە ئیسلامییەکانی کوردستاندا ھەوڵ دەدەن بۆ گەڵاڵەکردنی پرۆژەیەکی ھاوبەش بۆ کاری ھەر سێ لایەنی ئیسلامی کوردستان(یەکگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی)، لیژنەکە لەروونکردنەوەیەکدا کە لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویان کردووەتەوە ھۆشداری دەدەنە ئەو سێ لایەنە ئیسلامییە کە لەماوەی یەک مانگدا وەڵامی داواکاریەکانیان بدەنەوە کە لەیاداشتێکدا ئاراستەی ئەو لایەنانەیان کردووە.. لەروونکردنەوەی لیژنەکەدا ھاتووە: لە ئێستادا ھەوڵێکی جدیمان داوە بۆ کاراکردنی پڕۆژەکە ویاداشتێکمان ڕادەستی ھەر سێ لایەن کردووە وماوەی مانگێکمان دیاری کردووە کەوەڵامی داواکاریەکانمان بدەنەوە. ئەوان دەڵێن: گومانی باشمان بەدڵسۆزی وخەمخۆری ئەو لایەنانە ھەیە وإن شاء اللە وەڵامەکانیان دڵخۆشکەر وھیوا بەخش دەبێت بۆ ھەموو لایەک.
ئەمەش دەقی روونکردنەوەکەیانە:
بەڕێزان وەک دەزانن ئێمە بۆ ماوەی دوو ساڵە سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی نێو ماڵی ئیسلامیەکانین ولەو پێناوەیشدا ئەوەی لەتواناماندا بوبێت کەمتەرخەمیمان نەکردوە بەڵام بەداخەوە بەھۆی ئاڵۆزی بارودۆخی ناوچەکە وگۆڕانکاریە خێرا وھەمەلایەنەکانی دەستکەوتەکانمان لەو پێناوەدا بەراورد بەکات وکارەکانمان شایەنی باس نین، بەڵام ئێمە تا ئێستایش بێ ھیوا نین لەدڵسۆزی وخەمخۆری برایانمان لە لایەنە ئیسلامییەکان بەتایبەتی کەسی یەکەمی ھەر سێ لایەن ولە ئێستایشدا ھەوڵێکی جدیمان داوە بۆ کارا کردنی پڕۆژەکە ویاداشتێکمان ڕادەستی ھەر سێ لایەن کردوە وماوەی مانگێکمان دیاری کردوە کەوەڵامی داواکاریەکانمان بدەنەوە وگومانی باشیشمان بەدڵسۆزی وخەمخۆریان ھەیە وإن شاء اللە وەڵامەکانیان دڵخۆشکەر وھیوا بەخش دەبێت بۆ ھەموو لایەک.

لیژنەی ھاریکاری ئیسلامی
٢٠١٨/٢/٧

ژ.ک

received_1726723880682961 received_1726723800682969

بابەتی دواتر

41948571_1479604202172471_5299971995243380736_n

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ۱٨ ـ ۹ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *