received_1726740864014596

ھەرێمی کوردستان ڕاپـۆرتی ڕێکخراوی HRW لە بارەی کوشتنی چەکدارانی داعش ڕەتدەکاتەوە

باسک نێت-ھەولێر

حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاپـۆرتێکی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی ڕەتکردەوە کە تیایدا ھێزەکانی ئاسایشی ھەرێم تاوانباردەکات بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی بۆ گومانبارانی داعش.

دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ھەینی لە ڕایگەیاندنێکدا ڕاپـۆرتەکەی دوێنێ پـێنجشەممەی ڕێکخراوی Human Rights Watch ی ڕەتکردەوە و گوتی ئەوانەی بە گومانی پەیوەندی بە داعشەوە دەستگیردەکرێن وەکو ھەموو دەسـتگیرکراوێکی دیکە بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و بەپـێی پـرەنسیپی تۆمەتبار بێتاوانە ھەتا ئەو کاتەی تۆمەتەکەی بەسەردا ساغ‌دەبێتەوە مامەڵیان لەگەڵدا دەکرێت.

پاشان بەسەرھاتی کۆمەڵێک ڕووداوی ڕوونکردەوە کە ڕێکخراوی HRW ھێزەکانی ھەرێمی کوردستانی پـێ تاوانبارکردووە. ھەروەھا ئامارێکی لە بارەی دەستگیرکراوانی پەیوەست بە داعشی بڵاوکردەوە کە چەندیان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە و ئازادکراون یان بەپـێی یاسا زیندانیکراون.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپـۆرتەکەیدا دەڵێت” بەڵگەی نوێ پێشنیازی ئەوە دەکەن کە لە نێوان ٢٨ ی مانگی ھەشت و ٣ ی مانگی نۆی ٢٠١٧ ھێزەکانی ئاسایشی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشی ڕۆژئاوای دیجلە ھەستاون بە ئەنجامدانی گولەبارانی بە ‌کۆمەڵی چەند دەستگیرکراوێک کە گوایە چەکداری داعش بوون، ئەوەش بە تاوانی جەنگ لەقەڵەم دەدرێت.”

پاشان لەما فەقیە، جێگری بەڕێوەبەری ھیومان ڕایتس ۆوچ لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، گوتویەتی ” بەڵگەکان پێشنیازی ئەوە دەکەن کە ھێزەکانی ئاسایش ھەستاون بە گولەبارانکردنی دەستگیرکراوانی گومانلێکراوانی داعش شەو لەدوای شەو بۆ ماوەی یەک ھەفتە کە ڕەنگە ژمارەی گولەباران کراوە دەستگیرکراوەکان زۆربێت و بگاتە سەدان پیاو. دەبێت دەسەڵاتدارانی عێراقی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەست بەجێ و بەشێوەیەکی شەفاف لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی گولەبارانی بە کۆمەڵ بکەن و لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانی بکەن.”

ڕێکخراوەکە چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە، لەوانە دوو وێنەی سەتەلایەت کە دەڵێت ئەمە شوێنی گۆڕە بە کۆمەڵکانە لە نزیک گوندی باردیە.

ژ.ک

بابەتی دواتر

223201698569179a7c9b1ded255b3db7ebe2c5d04a6_XL

100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی زیاد كرا

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ دەڵیت: بۆ ئەم مانگە نزیكەی 100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *