باسک نێت:
ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو ژمارەی نوێی پێوانەیی دەشکێنێت بەدروستکردنی درێژترین ئوتێل لەجیھاندا کە لەشاری دوبەی بنیاتی ناوە.
بەرزی ئوتێلەکە ٣٥٦مەترە وەک نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی ئەمارەتەکە ڕایگەیاندووە، میدیاکانی ناوخۆی ئیمارات ھەواڵەکەیان گواستووەتەوەو رایانگەیاندووە، ئەم ئوتێلە کە بەڕەنگی ئاڵتوونی نەخشێنراوە لە٧٥ قات پێکھاتووە، ئوتێلەکە ناوی (جیفورا)یەو دەکەوێتە سەر شەقامی شێخ زاید کە ئوتێلێکیتری ھاوشێوەی ئەوی تیابووە بە بەرزی ٣٥٥مەتر، ئوتێلی جیفورا لەساڵی ٢٠١٧ نزیکەی ١٦ملیۆن گەشتیار سەردانیان کردووە.
ژ.ک