received_1730737800281569

دەسەڵاتی فەلەستینی متمانەی بەئەمریکا نەماوە

باسک نێت:

دەزگای ھەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسیا بڵاویکردەوە سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس بە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتنی ڕاگەیاندووە کە چیتر ناتوانێت ڕۆڵی ئەمەریکا وەکو نێوەندگیر قبوڵ بکات لە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان فەڵەستین و ئیسڕائیلدا بەھۆی کارەکانی واشنتنەوە.

عەباس بە پوتنی وت لە ئێستاوە ڕەتی دەکاتەوە ھاریکاریی بکات لەگەڵ ئەمەریکادا چونکە فەڵەستینییەکان ڕەخنە لە کارەکانی دەگرن.

دەزگاکە لە زاری عەباسەوە بڵاویکردەوە دەیەوێت نێوەندگیرییەکی نوێ بچێتە شوێنی ئەمەریکا و بتوانێت بە باشی کاری نێوەندگیری بکات لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.
ھەروەھا سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە باسیان لە ھەوڵەکان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین.

ژ.ک

بابەتی دواتر

221

کۆبوونەوەی بینالی یڵدرم و حەیدەر عەبادی

لە پەراوێزی ٥٤ھەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *