news

لیژنەی وردبینیی عێراق کارەکانی لە دەستەی مافی مرۆڤی ھەرێم دەستپێکردووە

باسک نێت:

لە دوێنێوە لیژنەی حکومەتی عێراق تایبەت بە وردبینی لیستی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، کارەکانی لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ھەرێمی کوردستان دەستپێکردوە.

لیژنەکە سەرەتا چووەتە دیوانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و وردبینیان تەواو کردووە، لە چەند رۆژی داھاتووش سەردانی نوسینگەکانی سەر بەدەستەی مافی مرۆڤ دەکەن، کە ژمارەیان ١٠ نوسینگەیە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی دەستەی مافی مرۆڤ، “لیژنەکە سوپاسی سەرۆکی دەستەکەی کردووە لە بەرامبەر ئەوەی کە کارەکانی دەستە بە شیوازیکی وورد و زانستیی ریکخراوە و ھیچ کەموکوڕی و تێبینیەکیان نەبووە”.

دوێنێش لیژنەکەی حکومەتی عێراق جگە لە دەستی مافی سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیشیان کردووە.

ئەمە لە کاتێکدا دوو رۆژ لەمەوبەر، رێبوار تاڵەبانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندبوو، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، چەند رۆژێک لەمەوبەر فەرمانیکردووە بە دووبارەکردنەوەی پرۆسەی وردبینی لە لیستی فەرمانبەرانی ھەرێم.

ژ.ک

بابەتی دواتر

221

کۆبوونەوەی بینالی یڵدرم و حەیدەر عەبادی

لە پەراوێزی ٥٤ھەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *