received_1594919300589588

بەرەو کاری ئیسلامی ھاوبەش (بەشی یەکەم)

مێژووی کاری ئیسلامی و ھۆکار، پێویستی و واقیع ، وەڵامدانەوەی جەماوەر، گێڕانەوەی ئەخلاق بۆ سیاسەت، کاری ھاوبەش

ن. شۆڕش کەمال

مێژووی کاری ئیسلامی و ھۆکار، لە ساڵی ١٩١٠ز ئینگلیزەکان ھاتنە بەسرە و دەوڵەتی عوسمانی لە لاوازبوون و لە کۆتاکانی تەمەنیان نزیکببوونەوە لە ساڵی ١٩١٧ز بەدواوە سەندنەوەی قۆناغ بەقۆناغی حوکمڕانی دەستیپێکرد، ھەر لەسەتای ڕوخانی دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵی ١٩٢٤ز و دەستپێکی کاری ئیمپریالیزمی و داگیرکاری وڵاتانی ئیسلامی وایکرد ھەموونەتەوەکان بەشوێن سەندنەوەی مافی خۆیانەوە بن و بەیداخی شۆڕش ھەڵکەن بۆ شوناسی خۆیان گەلی کوردیش لە ھەرچوارپارچەی خاکی خۆی شۆڕشی کرد بەڵام پێویستە ئەوە بزانین شۆڕشێک ھەموو درووشمەکانی ئیسلامی بوون باس لە مافی موسڵمانان بوو ھەر ئەمەش وایکرد شۆڕشی “شێخ سەعیدی پیران” ھەڵبگیرسێ و تا دواییەکانیشی ئەو شۆڕشەش ئامانجەکان ڕونبوون.

شۆرشی قازی محەمەد لەپاڵ داخوازیەکانی گەلی کورد ھەموو کۆڵەکەو پایەکانی شۆڕش و کۆمارەکەی مەدەنی و ئیسلامی بوون وەڵامدانەوەی داخوازی گەلی کوردبوون.. شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید و حکومەتەکەی ھەمان ئەو داخوازیانە بوون.. بەڵام داخوازی داگیرکاری و جیھانی ئیستعماری – ئیمپریالیزم بۆ گۆرینی نەخشەی جیھان و ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەراست و کوردستان شتێکی تربوو (سایکس بیکۆ) و بەڵێنی (بلفۆر) پلانێکی گەورەی جیھانی بوون دژ بە موسڵمانان.

گواستنەوەی تیۆری رۆَژھەڵاتی و رۆژئاوایی و سەرھەڵدانی بیرو فەلسەفەی سۆشیالیزم و ناسیۆنالیزم و گۆڕینی ئەو بیرو تێزانە بە خێرایی بۆ(شۆفیزم) لە وڵاتی عێراقی تازەی شاھەنشایی وایکرد کودەتا یەک لەدوای یەکەکان ببنە مەترسی گەورە و ھەرزوو زانایان و بیریارانی موسڵمان بەخۆیاندا بچنەوەو خەڵکی موسڵمانی لێ ئاگاداربکەنەوە.

کاری ئیسلامی بەشێوەی ناڕێکخراوەیی و لێرەو لەوێ لەنێو دلسۆزانی ئەم دینە ھەر ھەبووەو بەدیاریکراویش درێژکراوەی ئەرک و ماندووبوونی پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەو ھەر لەسەرەتای بزووتنەوەی ڕزگاری کوردی بە ھاوتەریبی لەگەڵ سەرجەم تێزە ھزری و فەلسەفیە ھاوردەکانی تری دونیای ناسیۆونالزم و سیکۆلار وسۆشیالیزم لە بەرامبەردا بووە بۆ پارێزگاری شوناسی ئیسلامی کورد و پارێزگاری لە بیروباوەڕ، ھەر بۆیە دەبینین ململانەی بیرو باوەڕی ئیسلامی کوردی لە باشوری کوردستان نەیھێشتووە تەرزە کۆمۆنیزمیەکان و شیوعیەتی ئەوکاتی عێراق لە کوردستان پەلبھاون بۆ ھەڵگەڕانەوەی کورد لە ئاین و بیروباوەڕی رەِسەنی خۆی.

ئەمەش سەرەتا بوو بۆ ئەوەی کاری ئیسلامی لە کوردستان بەڕێکخراوەیی و حیزبی بکرێت و مۆدێلێکی شایستەو گونجاو لە کارکردنی سەردەمیانە بێننە پێشێ، مۆدێلی ئیخوانی و کاری میانەڕەوی بۆ کوردستانی ئەوکات بەدوور لە ڕوبەڕوو بوونەوەی توندوتیژی لە نێوماڵی کورد کارێکی ئاقڵانەی زانایان و بانگخوازانی ئەوکات بوو لە باشوری کوردستان و توانیان بەبێ ئەوەی خۆیان بە ناسیۆنالیزمی کوردی و شیوعیەتی عێراقی و کوردی ھەڵواسن ناسنامەی ئیسلامی ڕەسەنی کوردی و خۆیان بپارێزن و بێ لایەن بمێننەوە لە نێو کوشتارو شەڕی ئەوکات کە سەرەتای بزووتنەوەی کوردایەتی و ئایدۆلۆژیا بووە و بە حەماسەوە خەڵکی کورد لە نێوماڵی خۆی کرابووە دوژمنی یەکتر و لە لایەک مسکێن و دەرەبەگەک بەردرابوونە یەک و لە لایەکی تر کورد و عەرەب و کورد بەکورد بەشەڕ دەدران با ئایدۆلۆژیای زەق و دژ بەدینیش لەو لاکەی ترەوە بوەستێ.

تێبینی : (ئەمە گێڕانەوەیەکی کورتی واقیع و مێژووە بەپێی بەڵگەو ئەزموون و لە زاری شایەت حاڵ و بە ئاگاکانی کاری ئیسلامی لە کوردستان).

بابەتی دواتر

15181190_1278087912213229_4101032339750498030_n

دكتاتۆر لەهەناوى كۆمەڵگەدا

كاميل مەحمود دیموکراسیەت دەنگ وسەدایەکی ئاوازداری خۆشی ھەیە، خولیای سەری ھەموو کەسێکە کەبتوانێت بەو ئاوازە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *