677F4550-483D-48A7-AC8E-9F3EDA514395_w1023_r1_s

گرفتى نێوخۆیى کورد رێگرە لە بەردەم هەڵبژاردنى پارێزگارى کەرکوکدا

چوار مانگ بەسەر ١٦ ی ئۆکتۆبەر تێدەپەڕێت، تا ئێستا کورد نەیتوانیوە لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک رێکبکەوێت، ئەمەش وایکردووە تا ئێستا ئەو پۆستە لای عەرەبی سونە بمێنێتەوە.

نەجات حسێن ئەندامی کوتلەی تورکمانی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند”کورد ٢٦ ئەندامی لەنێو ئەنجومەنی پارێزگا ھەیە، دەتوانێت بەیەک دانیشتن پارێزگارێکی نوێ بۆ کەرکوک دابنێت، بەڵام کورد لەنێو خۆیدا یەکدەنگ نیە.”

وتیشی”بەرەی تورکمانیش نایەوێت جارێکی تر پۆستی پارێزگار بە کورد بدرێتەوە، عەرەبەکانیش پۆستی پارێزگاریان بە وەکالەت لایەو دەیانەوێت ئەم دۆخە تا دوای ھەڵبژاردن بەردەوام بێت.”

کورد لەکۆی ٤١ کورسی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، خاوەنی ٢٦ کورسی، تورکمانیش خاوەنی ٩ کورسی و عەرەیبی سونەش ٦ کورسی ھەیە، بەم پێیە کورد دەتوانێت بەتەنھا نیسابی یاسایی تەواو بکات و پۆستی پارێزگار پڕ بکاتەوە، بەڵام گرفتی نێوخۆیی ھەیە.

عەدنان کەرکوکی وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک/ گەرمیان ی پارتی، ئۆباڵی ھەڵنەبژاردنی پارێزگاری خستەئەستۆی یەکێتی، بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاند”یەکێتی لەنێو خۆیدا یەکدەنگ نیە، ھەر رۆژە و کەسێک بۆ پۆستی پارێزگار کاندید دەکات.”

وتیشی”دکتور نەجمەدین تائێستا پارێزگاری شەرعی کەرکوکە، چونکە دەست لەکارکێشانەوەی نەداوەتە ئەنجومەنی پارێزگا.”

لە بەرانبەردا رەوەندە مەلا مەحمود جێگری بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی، پارتی بە ھۆکاری ھەڵنەبژاردنی پارێزگاری کەرکوک تۆمەتبارکرد، ئاماژەی بەوەکرد پارتی رێگری دەکات لەگەرانەوەی زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ کەرکوک، ئەمەش وایکردووە پارێزگار ھەڵنەبژێردرێت.

رەوەند مەلا مەحمود وتیشی”ھیچ دەرەچەیەک بۆ ھەڵبژاردنی پارێزگار نەدۆزراوەتەوە، بۆیە پێدەچێت دۆخەکە بەم شێوە تا دوای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بەردەوام بێت.”

لەدوای ١٦ ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە کورد دەسەڵاتی لەکەرکوک لەدەستداوە، لەپاڵ ئەوەشدا توشی شپرزەیی و گرفتی نێوخۆی بووە و ناتوانێت بەیەک تیمی لەگەڵ پێکھاتەکانی تردا دانوستان بکات.

بابەتی دواتر

42521850_1822294657891642_7400355687550681088_n

ڕابەری گشتی: پێشوازی لە ئایەتوڵا محمد جواد الخالصی کەسایەتی ناوداری عیراق كرد

ڕۆزى سێ شەممە 25/9/2018ڕێزدار مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی لەبارەگای تایبەتی خۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *