n6

كورد خاوەنى شۆڕش نەبووە!

ئوسامە كاميل – ئيزمير

شۆڕش پرۆسەیەکی کۆمەڵایەتی لەناکاوە، شۆرش ئازادی دەخوازێت و شۆڕشگێران خەڵکانێکن لەبەرامبەر ستەمکاران بۆ بەدەستھێنانی ئازادی خەبات دەکەن، لەلایەکی ترەوە شۆڕش وەرچەرخانە ئەگەر ھەر جۆرە گۆرانێک نەیەتە ئاراوە شۆرشێک لە ئارادا نییە، بەلام شۆڕش لە عیراق ناکارا بوو لە بەدەستھێنانی ئەو ئامانجانەی کەلایەنگرانی شۆرش خوازیاری بوون، شۆڕش بە ترس و تیرۆر شکستی پێ ھێنرا و دواتر رووی لە دیکتاتۆری کرد. بارودۆخێک ھاتە ئارا کە تا ھەنوکە توندوتیژی و تیرۆر خۆی سەپاندووە بەسەریدا. بە پیچەوانەی شۆڕشە مەزنەکانی وەک فرنسا و ئەمریکا کە بۆ ھەموو دانیشتوانی جیھان مانادارە و توانای ئەوەی ھەبوو ئامانجی پیاوان و ژنانێک کە گرتبویانە بەر وەدی بێنی و سیستەمیکی نوی لەو ڕۆژگارە دابمەزرێنن…کەواتە شۆڕش حەقیقەتی چی کەسانێکن؟ شۆڕش تاوانی سیاسەتە؟ ھەمیشە ئامانج و ئەنجامەکانی شۆڕش یەکدەگرنەوە؟
– شۆڕشگێرانی ڕاستەقینە کەسانێکن بۆ ئازادی خەبات دەکەن و کۆمەڵگەیەک پێکدەھینن کە بتوانرێت بە ئامانجەکانیان بگەن، شۆرشی رزگاریخوازی کوردیش دوای مێژوویەک لەقوربانیدان و خەباتی سەخت بەھۆی ئینحیرافی سیاسی شۆڕشگێڕەکان و لادانیان لەئامانجەکانیان بەرەو ئەوە دەڕوات ئەو دەستکەوتانە لەگۆڕ بنێن کە دوای پرۆسی جەنگی دووەمی کەنداو بەدەستھاتوون.
لادانی شۆڕشگێڕەکان لەسلوکی شۆڕشگێڕانەی خۆیان خەریکە ئینتیمای نەتەوەو نیشتیمان لای ئەو خەڵکە کاڵ دەکاتەوە کە شۆڕشیان بۆ کردن، گەندەڵی و ستەمکاری و چینایەتی لەناو کۆمەڵگەی کوردی بووەتە سیماو مۆرکی دیاری ژیانی سەرکردەو سیاسییە دەسەڵاتدارەکانی ئەمڕۆو شۆڕشگێڕەکانی دوێنێ، بۆیە خەریکە ئەو ھەستە لای ھاوڵاتی و تاکی کوردی و بەتایبەتی نەوەی ئێستا دروست دەبێت کە شتێک نییە و نەبووە لەمێژووی ئەوادا بەشۆڕش ناوزەد بکرێت و کورد شۆڕشگێڕی بەخۆیەوە نەدیوە!.

ژ.ك

بابەتی دواتر

220186144049567493823

لەسەر بوودجەی ئاسایی پلان و پەرەپێدانی پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاریدا بە خەرجکردنی بوودجەی پرۆژە بەردەوامەکان،کە لەسەر بوودجەی ئاسایی پلان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *