thumbs_b_c_b3cb75630485d1e13d4d6104e6efa7f2

لەبەغدا لافاو دروست بووە

بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ کە لەدوو رۆژی رابردووە تاکو ئێستا شاری به‌غدای گرتووەتەوە، به‌هۆیه‌وه‌ لافاو دروستبووه‌.

به‌هۆی به‌خوڕی باران بارینه‌وه‌ له‌ به‌غدا ژمارەیەک خانوو و شوێنكار ژێرئاو كه‌وتوون و، تیمه‌كانی شاره‌وانیش له‌ كاردان بۆ رێگریكردن له‌ زیانكه‌وتنه‌وه‌، هاوكات كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كاری شۆفێرانی سه‌خت كردووه‌.

عه‌لی فه‌هد، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دانیشتوانانی ناوچه‌ی مه‌دینه‌ت سه‌در كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر دانیشتوانی هه‌یه‌، رایگه‌یاند: “به‌هۆی زۆری باران بارینه‌وه‌ كه‌ له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ ژمارەیەک خانوو و ژێر ئا كه‌وتوون، ئه‌وه‌ بووه‌ته‌ هۆی ده‌ربه‌ده‌ربوونی هاووڵاتیان”.

گوته‌بێژی شاره‌وانی به‌غدا، حه‌كیم عه‌بد زه‌ڕا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌ كاردان بۆ راماڵینی ئاوی په‌نگخواردووی سەر شه‌قام و كۆڵانه‌كان و، گوتی: “به‌هۆی پچڕانی كاره‌باوه‌ ناوبه‌ناو كاره‌كانمان راده‌گیرێت. پێده‌چێت باران بارینی به‌خور له‌ به‌غدا درێژه‌ی هه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ به‌رده‌وامده‌بین له‌ گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێوشوێنه‌كان”.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ده‌زگای كه‌شناسی عێراق، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و بارانه‌ی ماوه‌ی دوو رۆژه‌ به‌بێ وه‌ستان به‌غدا و به‌شێک لە پارێزگاکانی دیکەی گرتووه‌ته‌وه‌ تا رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رده‌وامده‌بێت و، ره‌نگه‌ ناوبه‌ناو كاریگه‌ری زیادبێت و ببێته‌هۆی دروستبوونی لافاو.

بابەتی دواتر

14112017623650_152492017_121511187202222

تا سێ مانگی دیکە تورکیا گەمارۆى سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە

توركیا بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ده‌ركرد و بەگوێرەی ئەو بڕیارەش، گەمارۆکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *