thumbs_b_c_92cd311cde7ac15254416a627426ea2f

سووریا.. کوژرانی 17 مەدەنی لە غوته‌ی رۆژهه‌ڵات

لە ئاکامی ھێرشەکانی رژێمی ئەسەد بۆ سەر ژمارەیەک ناحیەی سەر بە ناوچەی غوتەی رۆژھەڵات لە پارێزگای ریفی دیمەشق باشووری سووریا کە لەژێر گەمارۆدایە، ١٧ مەدەنی کوژران.

بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە بەیانیی ئەمڕۆوە رژێم ھێرشی ئاسمانی و زەمینیی بۆ سەر ناحیەکانی دوما، حەرەستا، حەمورییە، میسرابا، مەرج، سەقبا، جسرێن، کەفر بەتنە، عەین تەرمە و شیفۆنییە سەر بە ناوچەی غوتەی رۆژھەڵات دەستپێکردووەتەوە.

بە پێی سەرچاوەکانی بەرگریی شارستانیی ناوچەکە لە ئاکامی ھێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر ناحیەی حەمورییە، ١٠ مەدەنی کوژراون کە ژن و منداڵیشیان لەنێودایە.

ھەوڵەکانی گەڕان و پشکنین و بەدەمەوەچوونی بریندارانیش لە شوێنی ھێرشەکە بەردەوامە.

لە ھێرشە زەمینییەکانی سەر ناحیەی سەقبا چوار مەدەنی و لە ھێرشێکی ئاسمانیشدا بۆ سەر جسرێن سێی دیکە کوژراون.

تیمەکانی بەرگریی شارستانیش بەدەم بریندارانەوە دەچن و دەیانگەیەننە نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.

ژ.ك

بابەتی دواتر

42521850_1822294657891642_7400355687550681088_n

ڕابەری گشتی: پێشوازی لە ئایەتوڵا محمد جواد الخالصی کەسایەتی ناوداری عیراق كرد

ڕۆزى سێ شەممە 25/9/2018ڕێزدار مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی لەبارەگای تایبەتی خۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *