7FEA1CEC-5E74-4BBB-8AEB-22ED9F37D063_cx0_cy9_cw0_w1023_r1_s

گەڕان بە شوێن قوربانیانی فڕۆکەکەی ئێران بەردەوامە

دەستە و تاقمە فریاگوزاریەکان و بە ھاناوەچووەکانی لە ئێران گەیشتوونەتە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی دوێنێ یەکشەممە تێکشکا و ٦٥ کەسی تیادابووە.

ئەو فڕۆکەیەی ھێڵی فڕۆکەوانی ئاسمان لە جۆری ئەی تی ئاڕ ٧٢ بووە و بۆ گەشتە خۆجێیەکانی کورت مەودا بەکاردەھێنرا و لە کەشێکی چڕی تەمومژدا لە شاخەکانی دینا کەوتۆتە خوارێ.

ھێڵی فڕۆکەوانییەکە دەڵێت تەواوی ئەوانەی لە فڕۆکەکەدا بوون بە تاقمی فڕۆکەوانەکەشەوە گیانیان لە دەستداوە.

ئەو فڕۆکەیە چەند مانگێکە خراوەتەوە کار، پاش ئەوەی بۆ حەوت ساڵ لەکارخرابوو.

ئەم ڕووداوەش کارەساتێکی ترە بۆ تەواوی ھێڵە ئاسمانییەکانی ئێران کە چەند ساڵێکە نەیتوانیوە ھیچ پارچەیەکی فڕۆکە بکڕێت چونکە سزای سەپێندرابووە سەر بەھۆی بەرنامە ناوکییە مشتومڕ لەسەرەکەیەوە، ئەمەش وەھای کردووە ئێرانییەکان فڕۆکە کۆنەکان بەکاربھێنن.

کەناڵی پرێس تی ڤی دەڵێت تیمەکانی بە ھاناوەچوون گەیشتوونەتە شوێنی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە پاش ئەوەی کەشی ناوچەکە باشتربووە.

ھەلیکۆپتەرەکان دەستیان کردووە بە گەڕان بەو ناوچەیەدا و ئەمبۆڵانس و ماشێنە تایبەتەکانی تریش چوون بەرەو ئەو ناوچە شاخاویەی دینا کە ٤٤٠٠ مەتر بەرزە.

لەم پرۆسەی گەڕانەدا بەشوێن قوربانیانی ئەم ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەدا، ئێران فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیشی بەکارھێناوە.

ژ.ك

بابەتی دواتر

1280x960_44

لە باکووری رۆژئاوای شاری حەلەبەوە خويان ئاماده ده كه ن

هێزەکانی سوریا دیموکرات لە باکووری رۆژئاوای شاری حەلەبەوە خويان ئاماده ده كه ن تا  هێرش …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *