breaking news basknet

بومەلەرزە چەند ناوچەيەكى هەرێمى گرتەوە

ئەمشەو بوومەلەرزەیەك سنووری پارێزگای سلێمانی هەژاندووەو هاوڵاتیانیش هەستیان پێی كردووە.

بەپێی زانیارییەكانی دەزگای بوومەلەرزەزانی ئەوروپی، بوومەلەرزەكە ئەمشەو روویداوەو هاوڵاتیانیش لەترسی گیانی خۆیان لەنێو ماڵەكانیان هاتوونەتە دەرەوە.

هاوكات باسیش لەوەكراوە، كە بوومەلەرزەكە لەهەریەكە لە ناوچەكانی نێوان سنووری ئێران و عێراق روویداوەو لەهەریەكە لەناوچەكانی سلێمانی و رانیەو قەڵادزێ‌ و كۆیەو خانەقین هەستی پێكراوە.

بەپێی سەرچاوەكەی هەواڵ بوومەلەرزەكە سەرچاوەكەی لە خۆرهەڵاتی كوردستان و بەتایبەتی شاری بۆكان بووە.

بابەتی دواتر

1280x960_44

لە باکووری رۆژئاوای شاری حەلەبەوە خويان ئاماده ده كه ن

هێزەکانی سوریا دیموکرات لە باکووری رۆژئاوای شاری حەلەبەوە خويان ئاماده ده كه ن تا  هێرش …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *