iran_lepave_de_lavion_disparu_a_ete_localisee

دۆزينەوەى پاشماوەى فڕۆكە تێكشكاوەكەى ئێران

وتەبێژى فەرمى سوپاى پاسدارانى ئێران رەمەزان شەريف ڕايگەياند كە تيمى هەليكۆپتەرەكانى وڵاتەكەى پاشماوەى ئەو فڕۆكە مەدەنييە ئێرانييەيان دۆزييەوە كە رۆژى يەكشەمەى رابردوو لەگەشتێكى ناوخۆدا كەوتە خوارەوە لەچياكانى زاگرۆس دۆزراوەتەوە، وتەبێژى سوپاى پاسداران وتى فڕۆكەكە لەگوندێكى ناوچەى سمێرمى پارێزگاى ئەسفەهان دۆزراوەتەوەو لەكەش و هەوايەكى بەفراوى و و سەختدا ئەو ئەركە لەو ناوچە شاخاويەى زاگرۆسدا ئەنجام دراوە.

بەرپرسانى ئێران رۆژى يەكشەممەى رابردوو رايانگەياند فڕۆكەيەكى مەدەنى جۆرى ATR بە ٦٠سەرنشين و تيمى فرۆكەكەيەوە لەناو رادارەكانياندا ديار نەماوەو دواتر ڕاگەيەنرا كە كەوتووەتە خوارەوە.

ژ.ك

 

 

بابەتی دواتر

1280x960_44

لە باکووری رۆژئاوای شاری حەلەبەوە خويان ئاماده ده كه ن

هێزەکانی سوریا دیموکرات لە باکووری رۆژئاوای شاری حەلەبەوە خويان ئاماده ده كه ن تا  هێرش …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *