received_1601080416640143

بەرەو کاری ئیسلامی ھاوبەش (بەشی سێیەم)

مێژووی کاری ئیسلامی و ھۆکار، پێویستی و واقیع، وەڵامدانەوەی جەماوەر، گێڕانەوەی ئەخلاق بۆ سیاسەت ، کاری ھاوبەش

ن.شۆڕش کەمال

وەڵامدانەوەی جەماوەر

لەسەرەتای ھەشتاکان ئەو ڕێکخستنە ئیسلامیانە تارادەیەکی باش لە ڕوی پەروەردەیی گەشەیان سەندبوو خولیای کاری نوێ و دروستکردنی ھێزێکی کوردی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەمی بەعسیەکان دروست بوو یەکێ لێرەو یەکێ لەوێ دەیویست شتێک دروستکات و ئەو کەلێنە پڕبکاتەوە کە نە بوونی حیزبی ئیسلامی چەکداربوو دژی زوڵم و ستەمی ڕژێمی عێراقی (حیزبی بەعس) کۆمەڵێک لە گەنجانی موسڵمانی نێو شارەکان دەیان ویست ببنە پێشمەرگەو سەرپەرشتی بکرێن و رێکبخرێن.
لە ساڵی ١٩٨٤ز ھەندێک لە ھێزە مرۆییە عەقڵیەکانی ڕابوونی ئیسلامی لە زۆرو ستەمی بەعسیەکان ناچاربوون کۆچ بکەن بۆ ئێران بۆیە بە پێویستیان زانی ھێزێکی چەکداری دژ بە بەعس دروستبکەن و حیزبێک دابمەزرێنن لەو کۆبوونەوەیەدا زۆرێک لە ئامادەکاریەکانکرا بەڵام دواتر بە ھۆی ھەندێ کێشەو “ھەژموونی ئیقلیمی” و نا کامڵی پرۆژەکە ھەڵوەشایەوەکە خودی ماموستا سەلاحەدین محەمەد، مامۆستا کرێکار.. چەند کەسێکی تریشیتێدابوون لەکۆی ئەو سەرکردانە کە ژمارەیان (٢٢) کەس بوون حیزبێکیان دروستکرد کە ئێستاش ھەندێکی کەیان لە ژیانداماون بەڵام زۆری نەخایاند و بەر لە ڕاگەیاندنی ھەڵوەشایەوە بەھۆی ئەوەی ھەژموونی ئیقلیمی دەیویست بێتە نێوکارەکەوە ئەوانیش دەیانویست کاریان سەربەخۆبێت و نەکەونە ژێرکاریگەری کەس.
ھەر چەند پەیوەندی ئیسلامی لەو نێوەندەدا دروستببوو ھەندێک سەرەتای دروستبوونی کارەکانی بۆ ھەشتاکان دەگێڕننەوە بەڵام ھەندێکیش پێیان وایە ساڵی١٩٨٣ز دروستبوبێت و “مامۆستا شێخ لەتیف ، ماموستا شێخ محەمەد بەرزنجی” دیارترینی سەرکردەکانی بوون..
بۆیە بەردەوام لێرەو لەوێ کەسایەتیکی ئیسلامی مامۆستایەکی ئاینی گەنجێکی خۆبەخش دڵسۆزێکی کورد و موسڵمان ھەوڵی داوە ھێزێک کۆمەڵێک شتێک بەپێی توانای خۆی دروستبکات بەڵام بەگشتی کەرت و بڵاوی و لاوازی پێوەدیار بووە ئەمەش ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ توندوتیژی و زۆری دەزگا ئەمنیەکانی بەعس و ئەو دۆخە قورسەی ئەوکات ھەبوو لە کوردستان لە لاکەی تریشەوە ھەڵوەشانەوەو ڕاگرتنی کاری ئیخوانی کوردی و نەمانی پەیوەندی بە عێراق و وڵاتانی دەرەوە یان لاواز بوونی جۆرێک لە شێوانی دروستکردبوو.. دروستبونی دەوڵەتێکی نوێی وەک ئێران دراوسێی عێراق یش بۆخۆی ھۆکارێک بوو لە کاتێکیشدا کە لەشەڕدا بوو لەگەڵ عێراق ئەمە جۆرێک لە حەز و خولیای سەرکەشی بۆ گەنجانی ئیسلامی دروستکردبوو شۆڕش دژی رژێمی بەعس بکەن..
دواجار “بزووتنەوەی ئیسلامی” لە کۆی کاری ئیسلامی و وەک زەرورەتێک بۆ ئەو رۆژگارە دروستبوو ئەمەش لەدوای ئەوەی مامۆستایانی ھەڵەبجەو ھەورامان مامۆستا مەلا عوسمان و مامۆستا مەلا عەلی و مامۆستا مەلا عوسمان و مەلا عومەر و مامۆستا سدیق و مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحمود ..زۆری تریش ھیجرەتیانکرد لەگەڵ کۆمەڵێک گەنجی ناوچەکەو لە “ئۆردوگاکان” ی ئێران ھەموو یەکیانگرتەوە کاریانکرد بۆ ئەو پڕۆژەیەو بەھێزێکی گەورەترەوە ھاتنە گۆڕپانەکەو بۆیەکەم جار بەشێوەیەکی دامەزراوەی و بەربڵاو وەک حیزبێک دەرکەوتن بوونە ھێزێکی چەکداری بەھێز لە کۆی ھەموو ھێزەئیسلامیەکانی تری کوردستان و توانیان زۆرینەی باڵ ولایەنەکانی تر کۆبکەنەوە و کورد بوون و پارێزگاری لە مافەکانی گەلی کورد پاڵنەرو ھۆکاری یەکەم بوو بۆ بەگژدا چوونەوەی ڕژێمی بەعس، باڵی ئیخوانیش ھەندێکیان لە سەر ڕێچکەی خۆیان بە تایبەتمەندی کوردی تا سەرەتای نەوەدەکان مانەوە لە دووبەرەدا کە پێی دەوترا خەتی یەک و خەتی دوو ..ماماۆستا سەلاحەدین محەمەد بەھادین و دواتر لە ساڵی ١٩٩٤ز یەکگرتووی ئیسلامیان ڕاگەیاند و مامۆستا مەلا سدیق عەبدولعەزیز یش بزووتنەوەی ڕاپەڕینی ئیسلامی ڕگەیاند جگە لەوەی ھەندێکی تریش لە کەسایەتی کە کاری ڕێکخراوەیی یان رۆشنبیری و پەروەردەیی خۆیان ھەبووە و بەبێ لایەنی ماونەتەوە.
خواستی یەکڕیزی ئیسلامی خواستێکی جەماوەریەو و ھیوای زۆرینەی خەڵکی ئیسلام دۆستەو داوایەکی دڵسۆزان و لایەنگرانی سەرجەم لحیزبە ئیسلامیەکانە ھەر لە کۆنەوە تا ئێستا سەرکردایەتی بزوتنەوەش ھەر لەو تێڕوانین و برایەتیە ئیسلامیەوە بۆ کاری ئیسلامی ڕوانیەوەو لەو پێناوەشدا باجی زۆری داوەو ھەر ئەوەش بوو کە پاڵی بە مامۆستا مەلا عوسمانی ڕابەر ھەمووجار دەیوت “دەخیل کوڕگەل وەحدەتی سەف بپارێزن” و بەردەوام دووپاتی دەکردوەو مامۆستا مەلا عەلی ڕابەریش لەو پێناوەدا قوربانی زۆری بۆ یەکڕیزی دا..
پاش یەکگرتنی بزووتنەوەی ئیسلامی بە پێشەوایەتی مامۆستا مەلا عەلی عەبدولعەزیز و ڕاپەڕینی ئیسلامی بە پێشەوایەتی مامۆستا سدیق عەبدولعەزیز لە ساڵی ١٩٩٩ ز، “بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی” ڕاگەیەنرا ..بەڵام ساڵی د٢٠٠١ز ، ئەو یەکبوونە ھەڵوەشایەوە بە ھۆی جیابوونەوەی “کۆمەڵی ئیسلامی” بە سەرکردایەتی مامۆستا عەلی بپیر و ھەندێک لەسەرکردەکانی تر.. ھەر بۆیەش ناوی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی دوای جیابوونەوە بوەوە بە “بزووتنەوەی ئیسلامی” بە ڕبەرایەتی مامۆستا علی عەبدولعەزیز و مامۆستا مەلا سدیق عەبدولعەزیز-یش وەک جێگری ڕابەری گشتی بۆیە لەڕوی یاسایی و عورفیەوە ھەر تەنھا بزووتنەوەی ئیسلامی خاوەنی ئەو مێژوو ئەرشیفەی بزووەنەوەیە و ھەرکەسێکی تر ھەرچی بڵێ بێ ئینسافی دەکات.
ساڵی ٢٠٠٣ز، بەھۆی ئاڵۆزیەکانی ناوچەکەوە بووە سەرەتای گۆڕانکاری و لاوازی کاری ئیسلامی و ھێزەکان ناچارکران بە داماڵینی چەک و داخستنی زۆربەی بارەگاو قوتابخانە ئاینیەکان و دەزگاو ڕێکخراوە خزمەتگوزاریەکان زۆرینەی کارو چالاکی و ڕێکخراوەیی یان وشککران یاخود سنوردارو قەتیس بوون بۆیە ناچارکران بوونیادی حیزب بە ستایل و شێوازێکی گونجاوتری سەردەمیانەو نوێ دابڕژنەوەو چەندین کۆنگرەکرا زۆرترین دەستاو دەستی دەستەڵات و سەرکردایەتی و گۆڕینی پۆستەکان وەک حیزب لە ھەموو کوردستاندا لە نێو بزووتنەوەی ئیسلامی بوەو پێنج ڕبەری خۆی گۆڕیوە تا دەگاتەوە بە ئێستای سەرکردایەتی” مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز″وەک ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی
وێناو شێوازی حیزبایەتی ئیسلامی لە ئێستادا لێکچوونێکی تەواوی تێدا بەدی دەکرێت بە جۆرێک شێوازی کارکردنی ھەریەکە لە بزووتنەوەی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی پێوەدیارە لە ئێستادا وەک ئەوە وایە تامی برنجی (١٢٢١) ی ھیندی بکەیت یان کەمپوتی یەک کۆمپانیاو کارخانە چێژبکەیت.. ئەمەش ئەو ڕاستیە ئەقڵانیەی ھێنا بەدوای خۆیدا ئەم لێکچوونانە ئیتر پێویستیان بەلێکتێگەیشتن و نزیکبوونەوەو کاری ھاوبەش و سەرلەنوێ یەکبوونی ئیسلامی ھەیەو ئیتر ئەم دیاردەیە بووەتە زەرورەتێک و کەس ناتوانێ خۆی لەم ڕاستیانە بدزێتەوەو لە لایەن جەماوەرە ئیسلامیەکەشەوە داخوازی زۆری لەسەر ھەیە.
تێبینی : (ئەمە گێڕانەوەیەکی کورتی واقیع و مێژووە بە پێی بەڵگەو ئەزموون ولە زاری شایەت حاڵ و بە ئاگاکانی کاری ئیسلامی لە کوردستان).

بابەتی دواتر

1016778_486779041403625_1221301673_n

ئێستا ئێوە پێمبڵێن حیزب دینە یان نا !؟

ئێستا ئێوە پێمبڵێن حیزب دینە یان نا !؟ ن. شۆرش کەمال ئەوەى دەڵێ وانییە با …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *