112322017_ffdede

ساڵی ٢٠٣٠ چی بەسەر تەمەنی مرۆڤدا دێت؟

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینیەکانی بۆ تێکڕای تەمەنی مرۆڤ بۆ ساڵی ٢٠٣٠ ئاشکراکرد کە وەکو دەردەکەوێت تەمەنی سروشتی مرۆڤ بەرەو درێژتر دەڕوات و تەمەنی پیاو و  ژن لەیەکتر نزیکدەبێتەوە.

ڕێکخراوەکە پێشبینی دەکات لە ساڵی ٢٠٣٠دا بۆیەکەمجار تێکڕای تەمەن لە کۆریای باشوور بگاتە سەروو ٩٠ ساڵی, هۆکارەکەشی بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە دانیشتوانەکەی زیاتر بەیەکسانی بەسەر خاکی وڵاتەکەدا دابەشبوون و بەشێکی زۆری خەڵكی ئەو وڵاتەش سوودیان لە خۆراکی تەندروست و پەروەردە بینیووە.

هەروەها کۆریای باشوور بە شێوەیەکی باشتر مامەڵە لەگەڵ بەرزە پەستانی خوێن دەکەن و نزمترین ڕێژەی قەڵەوی لە وڵاتەکەیاندا هەیە.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە لە داهاتوودا ژاپۆنیەکان چیتر بە سیمبولی تەمەندرێژترین کەسانی جیهان دانانرێت، ژنانی ژاپۆن لە ساڵی ٢٠٣٠دا لە ڕیزی سێهەم بەتەمەندرین ژنانی جیهاندا دەبن و دوای ژنانی فەڕەنسا و کۆریای باشووردەکەون.

سەبارەت بە پیاوانی ژاپۆنیش پێشبینیدەکرێت لە چوارەم پلەی بەتەمەندرینەوە بۆ ١١هەمین پلە بگۆڕێت.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە لە نێو وڵاتە دەوڵەمەندەکاندا، ئەمەریکا نزمترین تەمەنی مردنی مامناوەندی دەبێت کە چاوەڕوان دەکرێت تێکڕای تەمەنی  پیاو بگاتە ٨٠ ساڵ و ژنیش بگاتە ٨٣ ساڵ کە ئەوەش نزیکە لە تەمەنی  مردنی مامناوەندی وڵاتی مەکسیک و کرواتیاوە.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە هۆکاری کەمی تەمەنی ئەمەریکیەکان لە داهاتوودا ئەوەیە لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە بەیەکسانی دابەشنەبوون و ئەوەش کاریگەری لەسەر دۆخی هەموو وڵاتەکە کردووە، هەروەها یەکێکە لەو وڵاتانەی کە دڵنیایی تەندروستی جیهانی نیە.

ئاماژەش بەوەکراوە، ئەمەریکیەکان هەرزوو درێژی باڵایان وەستاوە ئەوەش ئاماژەیە بۆ خراپی ئەو جۆری خۆراکەی بە منداڵان دەدرێت.

پێشبینی دەکرێت ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠٣٠دا لە ڕیزبەندی تێکڕای تەمەندا دوای وڵاتی چیلی بکەوێت کە پێشبینی دەکرێت ژن تەمەنی مامناوەندی ٨٧ ساڵ و پیاو ٨١ ساڵبێت.

تەمەنی مردنی مامناوەندی پیاوانی بەریتانیش لە ٧٩ەوە بۆ ٨٢ زیاد دەکات، ژنانی بەریتانیش تەمەنی مردنی مامناوەندیان لە ٨٣ە وە بۆ ٨٥ زیاد دەکات.

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، بە گوێرەی ئەوەی ژنانی ئەم سەردەمە زیاتر جگەرە دەکێشن و مادە کحولیەکان دەخۆنەوە ، هەروەها زیاتر توشی ڕووداوی هاتووچۆ و کوشتن بوونەتەوە، تەمەنی ژن لە جیهاندا بەرەو کەمتر دەروات و لە تەمەنی پیاو نزیکدەبێتەوە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1506368114420

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دا

باسک نێت-ھەولێر سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنگی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *