3444

روونكردنه‌وه‌ی وه‌زارتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت رایگه‌یاند “به‌ هۆی رووداوه‌كانی غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ هه‌ست به‌ نیگه‌رانی قووڵ ده‌كه‌ین”.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوێرت روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ غوته‌ی خۆرهه‌ڵات ئه‌نجامیان ده‌دات و گوتی: “به‌ هۆی رووداوه‌كانی غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ هه‌ست به‌ نیگه‌رانی قووڵ ده‌كه‌ین. دواین راپۆرته‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه‌ راسته‌وخۆ نه‌خۆشخانه‌ و ناوچه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌نه‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا، زیاتر له‌ 100 كه‌س کوژراون”.

هیزەر ناوێرت باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا هێرشه‌كان زیاتر بوون و گوتی: “رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ته‌كتیكی گه‌مارۆدانی خه‌ڵكی په‌یڕه‌و ده‌كات، ئه‌وه‌یش كاره‌ساتێکی مرۆیییه‌. كاره‌ساته‌كه‌ی خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ئێستا له‌ غوته‌ی خۆرهه‌ڵات دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌”.

هیزه‌ر ناوێرت ستایشی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ته‌ندروستی كرد كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا كار ده‌كه‌ن و دوای هێرشەکان خۆبه‌خشانه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ رزگاركردنی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ بۆ رزگاركردنی ژیانی كه‌سانی دیكه‌. هاوكات به‌ پێویستی زانی رووسیا گوشار له‌سه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د دروست بكات.

له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێری رابردوودا له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌ غوته‌ی خۆرهه‌ڵات ئه‌نجامیداون، 167 كه‌س کوژراون.

ژ.ك

بابەتی دواتر

42513393_2111360518894833_4104958806113386496_n

دایكێك بە ئۆتۆمبێلەكەی منداڵە پێنج ساڵەكەی دەشێڵێت

شەوی ڕابردوو لە قەزای شارەزور دایکێک بە هەڵە بە ئۆتۆمبێل بەسەر جەستەی مندڵەکەیدا دەڕوات و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *