received_1603078403107011

بەرەو کاری ئیسلامی ھاوبەش (بەشی چوارەم)

مێژووی کاری ئیسلامی و ھۆکار، پێویستی و واقیع ، وەڵامدانەوەی جەماوەر، گێڕانەوەی ئەخلاق بۆ سیاسەت ، کاری ھاوبەش

ن. شۆڕش کەمال

گێڕانەوەی ئەخلاق بۆ سیاسەت
مامەڵەو( کاری سیاسی) لایەنە ئیسلامیەکان ھەر لە سەرەتاوە تا ئێستاش(ئۆپۆزسیۆن) و ھەمووشیان ئەزموونیان لەگەڵ حکومەت تاقیکردوەتەوەو دەزانن گەندەڵی گەورە لە تەواوی سێکتەرەکانی دەستەڵاتدا رۆچووەو گۆڕانکاری بەبێ ھێزێکی کاریگەری ئەمین و دەستپاک ناکرێت ئەو مادەو کەرەستەیەش تەنھا لەنێو ئیسلامیەکاندا ھەیە کە تائێستا توانیویانە ئەستۆپاکی خۆیان بۆ ھەموو خەڵک بسەلمێنن.. بەڵام ئەم دیاردەیە لەنێو ھیچکام لە لایەنەکانی تری دەستەڵات و حیزبەکانی تر نییە گەر بڕوانینە حیزبەکانی دەستەڵات لە ئێستادا بێزراوترینن گەر لاکەینەوە بۆ حیزب و لایەنەکانی تری نێو ئەو پرۆسەیە ھەموو یان پشکیان لە گەندەڵی ھەیە یاخود خۆیان بەشێکن لەو گەندەڵیە..ھەرچی حیزبی تازە دروستبووشە نە توانای جەماوەری پێویستیان ھەیە نەتاقیشکراونەتەوە لە رَابردوودا تا ئەستۆپاکی خۆیان بسەلمێنن بگرە ھەندێکیان سەرکردەو ئەندامە ناوەندیەکاراکانیان ھەمان ئەو کەسە گەندەڵانەن کە لە ڕابردوودا پۆست و پلەی باڵایان ھەبووەو تا سەر ئێسقان لەگەندەڵی ئاڵاون بۆیە ھاوپەیمانیکردن لەگەڵ گەندەڵ و دۆڕاوەکانی دوێنێ ئەمرۆ نابێتە سەروەری و داھێنانێکی باش و (ھەر ئوسوەی سەیئەن)
لەڕوی (جەماوەر)ی شەوە لایەنە ئیسلامیەکان سێ جۆر لایەنگریان ھەیە کۆمەڵی دەنگدەری یەکەم ئەو دەنگدەرانەن بە ھەموو شێوەیەک وەک حیزب دەنگیان پێدەدەن و (حیزبین) کۆمەڵی دووەم کە ژمارەیان لە ئەندامانی حیزب زیاترەو دەنگە (سپی)ە ئیسلامیەکەیە بۆیە ھەمان ئەو جەماوەرەیان لە پشتە کە ھەمووجار دەنگیان پێدەدەن ڕەِنگە ھەرجارەی بەپێی بارودۆخێکی جیاواز دەنگەکانیان بۆ لایەنێک بخەنە نێو سندوقەکان، کۆمەڵی سێیەم ئەو دەنگدەرە بە ھەست و سۆزەیە کە ئیسلام لە خوێنیا بەردەوام دێت و دەچێت و ھاوسۆزە بەڵام کاریگەری ئاینی و عەدالەت و چاکەخوازی و نیشتیمانی گۆڕانکاری لە ھەڵوێستیدا دروستدەکات ڕنگە کەسانێک بە بیانوی جۆراوجۆری جوڵاندنی سۆزی ئاین یان چاکە خوازی یا دژەگەندەڵی یا نیشتیمانی لەدەرەوەی بازنەی حیزبی ئیسلامی بەکاریانبێنن، لە ئێستاشدا بوونی ھەندێ کەسایەتی و رموزی ئیسلامی لەنێو لیست و قەوارەی تری حیزبی نائیسلامی بەھەرناوێک بێ دەبنەھۆی دزینی یان ڕاکێشنانی ئەو خەڵکە بۆیە دەبێت بەوردی لە داتاکان بڕوانرێ.
ھەڵبژاردەی ڕۆشنبیر (نوخبە) لە داتای ھەڵبژاردنەکان ناکرێ وەک ھێزی گەورە تەماشابکرێ ماڵی لەسەر بونیاد بنرێ چونکە کەسانی نوخبە بۆخۆیانن و کەمینەی کۆمەڵگەن.. لە زانستی سیاسی دا ھەر لەسەر ئەم بنچینەیە کار دەکرێت ئەوەی سەنگ و قورسایی ھەیە کەسانی خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتین مامۆستای ئاینی و شێخی گەورەو تەریقەت سەرۆک عەشیرەت و سیاسی ناودار و ئەستێرەی دیار بۆیە ناکرێت پێگە کۆمەڵایەتیەکان لەبەرچاو نەگیرێ..
پێویستە ئێمە کاربکەین بۆ ئەوەی ئەخلاق بگەڕێنینەوە بۆ ناو سیاسەت ھەموو ئەو فەوزاو ھەرایەی ئێستاکە ھەیە لە دەرکردنی ئەخلاق لە سیاسەت خۆی دەبینێتەوەو ئێمە وەک ئیسلامی کارمان ئەوەیە ئەخلاق بگەڕێنینەوە بۆنێو سیاسەت نەوەک خۆشمان بکەوینە نێو کایەی سیاسەتی بێ ئەخلاقیەوە، مەگەر ئیسلام فێرمان ناکات دەبێت ئەخلاق لە نێو ھەموو کایەکانی ژیان ھەبێ تا ئارامی و ئاسایش و بەختەوەری ھەموو کۆمەڵگە بگرێتەوە و مرۆڤەکان وەک ئەو کائینە بژین کە خوا خەلقیکردون و شایستەن پێی مەگەر لەسایەی بێ ئەخلاقی سیاسەت و بێ سیستمی نیە ئەمرۆ گەیشتوینەتە ئەم حاڵە نالەبارەی خۆمان و گەلەکەشمان تێیدا چەقیوین، مەگەر ئەرکی سەرشانمان نیە چاکسازی بکەین لەھەر شوێنێک کە ھەبین کەوابوو ئەوە ئەرز و ئەوەگەز گەر ئەھلی ئەو کارەشنین باچیتر بڕوبیانوو نەھێنینەوەو وازبھێنین باشترە

بابەتی دواتر

23319209_1569297613129664_1182722898094387252_n

هونەری كاری سیاسی

هونەری كاری سیاسی ئامادەكردتی : ناصح مجید بەشی یەكەم: پێناسەی هونەری سیاسەت: هەندێ وا پێناسەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *