received_1605182469563271

بەرەو کاری ئیسلامی ھاوبەش (بەشی پێنجەم)

مێژووی کاری ئیسلامی و ھۆکار، پێویستی و واقیع ، وەڵامدانەوەی جەماوەر، گێڕانەوەی ئەخلاق بۆ سیاسەت ، کاری ھاوبەش

ن.شۆڕش کەمال

لە ئێستاشدا پەرتەوازەیی و ماڵجیایی ئیسلامیەکانی کوردستان چیتر نە خزمەت بە ئیسلام و نە بە کوردو نە بە دۆزی ڕەواشی ناکات، لە نێو ھەموو ئەو فەوزا و ھەورازو نشێو حیزب و ئایدۆلۆژیا جیاوازەدا کەھەیە ئێمە خۆمان نامانەوێ ببین، گەرچی من خوازیاری ئەوەنیم ئایدۆلۆژیا بکرێتە پێوەر بۆ ھیچ کایەیەکی ژیان و پێویست وایە ململانە بۆ خزمەتبێ و لە پێناو خزمەتی ھاوڵاتیدا بێت بۆ دەستخستنی ژیانێکی بەختەوەر بەڵام ئاوات و خۆزگەخواستن جیاوازە لەو واقیعە داسەپاوە، گەر من و تۆی خوێنەر ئەو داخوازیەمان ھەبێ ئەوانیتر نیانە و لە پێناو بەرژەوەندی ماددی و مانەوی و تایبەتی و ئایدۆلۆژی خۆیان ھەمووشتێک دەکەن زۆرجار ھەڵگری بیروباوەڕێکیشنین بەڵام دێن و ئایدۆلۆژیایەکیش بۆ خۆیان دادەتاشن و لە من و تۆشی پێدەدەن..
واقیعی کوردستان ئەمڕۆ کە لە ساڵی ٢٠١٨ز لە خراپترین کاتدایە شکست لەدوای شکست بەرۆکی ھەرێمیگرتووە، شکستی حوکمڕانی و سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و پەیوەندیە ناوخۆی و دەرەکیەکان ھەموو پێکەوە ئاڵۆزکاون بوونەتە مایەی ھەرێمێکی لەرزۆک و شەقوشڕ بەرەو ئەنجامێکی نادیارمان دەبات دواجار ھەموومان زەرەر لەو دۆخە خراپە دەکەین پێویستە ئێمە ڕۆڵمان لە بوونیادنانەوەو چارەسەر ھەبێت ئەم ڕۆڵگێڕانەش ھەروا بە کۆبوونەوەی بێ ئەنجام و خەڵک خەڵەتاندن نابێ واقیعێکی داسەپیو ھەیە” کەمینە دەتوانێ بەزەبری ھێز خۆی لە دەستەڵات بێت” ئەمە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستە ئیتر سیاسەتی زلھێزانی دونیایە و ململانەی ئەوان تەحەکوم دەکات بمانەوێ یان نا ڕاستیە “مێژووی و جوگرافی”ەکەمان ئاوایە.. بەڵام دەکرێ ھێزو (ژمارەی گەورە) بوونی ھەبێ، قسەی ھەبێ، حسابی بۆبکرێ، ڕێزی بگیرێ، کەم تا زۆریش لە پێگەی خۆیەوە چاکسازی بکات بۆ گۆڕینی کەم تازۆری ئەو واقیعە تاڵەی ئێستا.
لە کۆتایی دەرەنجام دەگەینە ئەوڕاستیەی ئەمڕۆ ئەوەی بتوانێ رڕۆڵی کاریگەری ھەبێت لە نێو ئەو ھەموو ھەراو ھوریایەدا پێگەی جەماوەری و ھێزی پەرلەمانی و توانستی مرۆیی ئەکادیمیە لەنێو دامەزراوە شەرعیەکان ئەوەش بە پێیی ھێزی ھەڵبژاردن و کورسیەکانی پەرلەمان دیاریدەکرێت و کەسانێکی دڵسۆز و خۆ نەفرۆش دەتوانن بیکەن ئەویش تەنھا خەڵکە خاوەن مەبدەئە ئیسلامیەکەیە..
بۆیە بەڕای من ئەو کارە تەنھا بە دروستکردنی ھێزێکی کاریگەری گەورە دەکرێت و ئەرک و بەرپرسیارێتیەکەش دەکەوێتە سەرشانی حیزب و ڕێکخراو کەسایەتیە ئیسلامیەکان و دەبێت شان بخەنە بەر ئەو ئەرکە وازبھێنن لە ھەموو بەرژەوەندیەکی تەسکی حیزبی و ناوچەگەری و پاوەنخوازیەک وازبھێنن لە ھەموو ئەو بەناو پڕۆژە مایە پووچانەی تر کە جگە لە ماڵوێرانی و پەشیمان بوونەوە ھیچ ئەنجامێکی نابێ و پێشتریش تاقیکراوەتەوە، کەوا بوو بۆ ئەمجارەیان نایەن تا ئەمەش تاقیکەنەوە بۆ نایەن و کاری ھاوبەشی ئیسلامی چڕکەنەوە بۆ یەکلیستی و دروستکردنی ژمارەیەکی گەورەو کاریگەر کە توانای گۆڕانکاری ڕاستەقینەی ھەبێ لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو و بتوانێت بەشێک لەو مەینەتەی خەڵکی کوردستانیش ھەڵگرێ و ھەنگاوێکیش بێت بۆ دروستکردنی یەکڕیزی و برایەتی و یەکبوونی ڕاستەقینە.

بابەتی دواتر

31749578_2045198535807465_4642171953992433664_n-660x330

وچانێک لەبەردەم زاراوەی (مبارك) دا

عوسمان حمەکریم زەڵمی   (برك): بنچینەی ئەم وشەیە (البرك) بەکاربراوە بۆچەند شت وەک : چەسپاندنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *