thumbs_b_c_cc0c2dadae13b2c252387a1076a295ff

لێكۆڵينەوە لەبەكارهێنانى چەكى كيميايى دەكرێت لەلايەن رژێمى ئەسەدەوە

رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان بڕیاری دا لێکۆڵینەوە بکات لە دەنگۆی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا.

بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەست کەوتوون، رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەو دەنگۆیانەی باس لە بەکارھێنانی گازی کلۆر دەکەن لە مانگی شوباتدا لە لایەن رژێمی ئەسەدەوە لە ناوچەی غوتەی رۆژھەڵات.

رژێمی ئەسەد وەک دوایین جار ھەفتەی رابردوو چەکی کیمیایی بەکارھێنابوو لە غوتەی رۆژھەڵات و ١٦ کەسی مەدەنی بە ھۆی گازەکەوە تووشی کێشەی تەندروستی بووبوون.

بە پێی ئەو بەڵێنەی رژێم داویەتی بە رێکخراوەکە، دەبوو لە ١٩ی ئابی ٢٠١٤ کۆتایی بھێنێت بە جبەخانەکەی لە چەکی کیمیایی. ئەوەش دوای ئەوەی رژێم لە ٢١ی ئابی ٢٠١٣ لە ناوچەی غوتەی رۆژھەڵات چەکی کیمیایی بەکارھێنا بوو دژی ھەزار و ٤٠٠ کەسی مەدەنی.

بەڵام دوای ئەوەی کە رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان بڵاوی کردەوە کە کارەکانی لەناوبردنی گەنجینەی چەکە کیمیاییەکان کۆتایی ھاتووە، رژێمی ئەسەد بە مەبەستی کوشتن و تۆقاندن و کۆچپێکردن ھێرشە کیمیاوییەکانی درێژە پێدا.

لیژنەی ھاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکە کیمیاییەکان لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧دا، راپۆرتێکی پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایش کرد سەبارەت بە ھێرشی رۆژی چواری نیسانی ٢٠١٧ بۆ سەر خان شێخون کە بە ھۆیەوە لانیکەم ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و لە راپۆرتەکەدا رژێمی بە بەرپرسیار لە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە قەڵەمدا.

تەنھا بڕیاری لیژنە ھاوبەشەکە بەس نییە بۆ ئەوەی کە بەرپرسیارانی کۆمەڵکوژییەکە لە دادگای نێودەوڵەتیی سزاکاندا دادگایی بکرێن. بە ھۆی ئەوەی کە سووریا ئەندامی دادگاکە نییە، پێویستە رژێمی سووریا لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشەوە رەوانەی دادگاکە بکرێت. بەڵام لەبەر ئەوەی کە ھێشتا ھیچ ھەنگاوێکی لەوجۆرە لە ئەنجوومەنی ئاسایش نەھاوێژراوە، رژێمی ئەسەد بەردەوامە لە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی.

ژ.ک

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *