052313D6-3B12-4945-84A4-F2B162A42074_w1023_r1_s (1)

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: هیچ گەرەنتییەک نییە کە مووچە بنێردرێت

ئەمڕۆ سێشەممه ڕێکەوتی ٢٧ی ٢ی ٢٠١٨‌ لیژنەیەک لە بەغدادەوە سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییان کرد و لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگادا کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی لیستی ناوی مووچەخۆران. ئازاد حەمە ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەو بارەیەوە بە دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە هیچ گەرەنتییەک نییە دوای ئەمە مووچە بنێردرێت و ئاماژەی بەوەش کرد کە هەموو ئەمانه بۆ‌ دواخستنی ئەجێندای ناردنی مووچەیە تا کاتی هەڵبژاردن.

هەروەها لەبارەی ئەو لیژنەیەوە کە سەردانیان کردوون، ئازاد حەمە ئەمین وتی کە ڕەنگە لە هەندێک لە دام و دەزگاکانەوە نموونەیەک وەربگرن و بیبەنەوە بەغداد بە مەبەستی وردبینی لە لیستی ناوی مووچە خۆران.

پێش دوو هەفتە و ڕێکەوتی ١٣ی ٢ی ٢٠١٨، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پەیامێکی بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی ئاڕاستەی بەغداد کردبوو و تێیدا جەختیکردبووە‌وە لە بەڵێنەکانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئاماژەی بە جێبەجێنەکردنیان کردبوو لە کاتی خۆیدا.

 ژ.ك

بابەتی دواتر

14112017623650_152492017_121511187202222

تا سێ مانگی دیکە تورکیا گەمارۆى سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە

توركیا بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی ده‌ركرد و بەگوێرەی ئەو بڕیارەش، گەمارۆکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *