FB_IMG_1518024385873

(ئيسلام)ێكی نوێ به‌ سپۆنسه‌ری محەمەد بن زایدی ئیماراتی

عبدالرحمن محەمەد عارف
هه‌رچی تاغوته‌ خوێن تاڵه‌كانی عه‌ره‌ب وعه‌جه‌به‌ نه‌یانتوانیوه‌ به‌ دڵی خۆیان ده‌ست بووه‌شێنن له‌ ئیسلام و به‌وداخه‌شه‌وه‌ سه‌ریان ناوه‌ته‌وه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی توانیویانه‌ (ئیسلام) ومرۆڤگه‌لێكی به‌ناوئیسلامیی خۆشه‌بكه‌ن ووه‌ك مه‌قاش وسه‌گی هار به‌كاریان هێناون، ئه‌وان زوو له‌وه‌ حاڵی بوون كه‌ بۆسرینه‌وه‌ یان سڕكردنی ئیسلامه‌ راسته‌قینه‌كه‌ پێویستیان به‌ئیسلامێكی كزۆڵ و فشۆڵ وبێ ناوه‌رۆك هه‌یه‌!، وه‌ك نمونه‌یه‌كی نوێ و هه‌ڵپه‌یه‌كی به‌رازئاسا بۆ ئه‌و ئامانجه‌ شه‌یتانیه‌ی سه‌ره‌وه‌ پوخته‌ی به‌رنامه‌ی (للقصة بقية)ی كه‌ناڵی جه‌زیره‌ ده‌خه‌مه‌ روو كه‌ به‌سپۆنسه‌ر-خه‌رجی و وێر-ی ده‌یان ملیار دۆلاری ده‌ججالێكی وه‌ك محمد بن زائیدی ئیماراتی پیلانێكه‌و ده‌یانه‌وێت بیهێننه‌ دی .
1- ئه‌و(مه‌لایانه‌)ی هاوكاری محمد بن زائیدن ئه‌مانه‌ لای خواره‌وه‌ ناوی هه‌ندێكیانن : وسیم یوسف – ئه‌رده‌نی، حبیب الجفری -یه‌مه‌نی احمد الطيب -مصری عمرو خالد- مصری علی جمعه -مصری، السدیس -سعودی،عائض القرني -سعودي، عبدالله بن بيه- مۆريتاني.
2- ئه‌وده‌زگایانه‌ی پشتیوانی مه‌یدانی ئه‌و پیلانه‌ن وه‌ك نمونه‌ : زانكۆی ئه‌زهه‌ر -مصر، ده‌زگای الطيبة- ئیمارات ده‌زگای مۆمنون بلا حدود- ئیمارات، مجلس حكماء المسلمین -ئه‌بو زه‌بی كه‌ احمد الطيب شێخی ئه‌زهه‌ر كراوه‌ته‌ سه‌رۆكی ئه‌و ده‌زگایه‌.
3- مه‌نهه‌جی ئه‌و ره‌وته‌ بۆ رووبه‌ روو بوونه‌وه‌ی ئیسلام و گه‌لانی موسڵمان و هه‌موو زانایان و ده‌زگا ئیسلامخوازیه‌كان و وشك كردنی هه‌موو سه‌رچاوه‌كان تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ كاری سیاسی و ئه‌منی و فیكری و فیقهی و عه‌سكه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و زۆریتر له‌وانه‌، نمونه‌ :
– گرتنی كۆنگره‌ بۆ له‌تكردنی هێزه‌ ئیسلامییه‌كان و په‌رتكردنی كۆمه‌ڵه‌و كۆمه‌ڵگه‌ موسڵمانه‌كان وه‌ك كۆنگره‌كه‌ی گرۆزنی و ده‌ركردنی ئیخوان و سه‌له‌فیه‌كان له‌ ئه‌هلی سونه‌ت وجه‌ماعه‌ت .
-دروستكردنی لیستێك بۆ 84 رێكخراوو حیزب و ده‌زگای خێرخوازیی و تۆمه‌تی تیرۆر خستنه‌ سه‌ریان و گه‌ران به‌ دوایانا.
– رووخاندنی هه‌رشانازییه‌ك كه‌موسڵمانان ببه‌ستێت به‌ رابردووی خۆیانه‌وه‌و جێگرتنه‌وه‌ی به‌و ئیسلامه‌ی محمد بن زائید بێزووی پێوه‌ ده‌كات و ده‌یه‌وێت!.
– داهێنانی دین و دینداریه‌كی ئیسلامیی كه‌ هه‌تا لوت و بنی گوێیان چه‌قی بێت له‌ جاشایاتی و كۆیله‌بوون بۆ ده‌وڵه‌ت وده‌سه‌ڵاتداران .
– داهێنان یان زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك تێزو ته‌ریقه‌تی لاوه‌كی و هیچ له‌بارانه‌بوو دوورله‌ خه‌م و ئامانجه‌ باڵاكان هه‌مووشی به‌ناوی ته‌قواو ته‌قه‌للای دیندارییه‌وه‌.
– جه‌نگی خوێناوی بۆ پشتگیری له‌ تاغوته‌ ناوخۆییه‌كان وه‌ك چه‌كداركردنی مه‌دخه‌لیه‌كانی لیبیاو چوونه‌ سه‌نگه‌ری تاوانبارێكی وه‌ك خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر، هه‌روا ده‌نگدانه‌وه‌ی مرۆڤكوژێكی وه‌ك محمود الورفلی كه‌ ئه‌ندامێكی مه‌دخلیه‌ چاشه‌كانه‌.
4- به‌پێی نه‌خشه‌یه‌كی هه‌رێمی وجیهانی محمد بن زائید دوژمنێكی دیاریكردوه‌ ئه‌ویش قه‌ره‌وڵ گرتنه‌ له‌ ئیسلام وه‌ك دین و ئیسلامخوازان و گه‌لانی موسڵمانی ناوچه‌كه‌و ره‌مزه‌ فیكری وسیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فیقهییه‌كان هه‌موشیانی له‌ژێر ناوی (ئوسوڵیی) و(تیرۆر) كۆكردووه‌ته‌وه‌وهاوكاری سێ لایه‌ن ده‌كات بۆ لێدانیان، سێ لایه‌نه‌كه‌ ئه‌مانه‌ن: لیبرالیه‌كان – چه‌په‌كان – مه‌لاو مه‌دره‌سه‌ ته‌قلیدیه‌ بێهۆشه‌كانی وه‌ك هه‌ندێك له‌ سۆفیه‌كان وكۆمه‌ڵی ته‌بلیغ هتد!!.
5- هه‌ندێك هه‌نگاوی كه‌شیان لێ ده‌بینرێت وه‌ك دژایه‌تیكردنی سه‌له‌فیه‌ت به‌ سۆفیه‌ت، یان كوشتنی وجودی حه‌ره‌كیه‌كان به‌ لایه‌نه‌ چه‌قیوو مه‌نگ خواردووه‌كان و زۆر ئوسولوبی نامرۆڤانه‌یتر .
6-ئیمارات ده‌یه‌وێت رۆڵێی جیهانی ببینێت ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی زه‌بر وه‌شاندن له‌ ئاواتی هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه‌ به‌پشتیوانی فیعلی و %100 هێزه‌ رۆژئاواییه‌كان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌یه‌وێت له‌رێی كوتان وكوشتنی گشت هێزو خالێكی پارێزه‌ری نه‌ته‌وه‌ و وڵاته‌كان خۆی بگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و ئامانجه‌ی ئه‌ویش به‌ :
خیتابێكی ئایینی شێواو ته‌زویرو بكوژ له‌ژێر ناوی سۆفیگه‌راییدا كه‌ حه‌بیب الجفری به‌رپرسه‌ لێی، دواتر خه‌رجیه‌كی خه‌یاڵی بۆ به‌كارهێنانی ده‌یان كه‌ناڵ و ده‌زگای میدیایی جیهانی ناوخۆیی و ناوچه‌یی به‌تایبه‌ت سوود وه‌رگرن له‌ میدیاكاره‌ بێ حه‌یاو دۆراوه‌كانی میسر، رشتنی پاره‌یه‌كی بێشومار بۆ ده‌وڵه‌ت و رێكخراوه‌ جاسوسی و به‌ناو ئیسلامیه‌ كان و چه‌په‌كان و عه‌لمانیه‌كان و لیبراله‌كان به‌گشتی. ئیمارات پێی وتراوه‌ ناگه‌یته‌ ئه‌و ئامانجه‌ت كه‌ببیته‌ هێزێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست نه‌گری به‌ ئیسلامێكی ته‌زویره‌وه‌ بۆ رووخاندنی ئیسلامه‌ راسته‌قینه‌كه‌وه‌.
7- هه‌تا ئه‌ندازه‌یه‌كیش ئیمارات له‌و ئیسلامه‌ دروستكراوه‌یدا هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌ به‌تایبه‌تی كه‌سێكی وه‌كو جه‌فری و دونیای سۆفیگه‌ری چه‌پێنراو رۆحیه‌تی خۆپه‌رستی و ترس و ته‌ماع ونفوزی دونیاخۆری زۆری تێدایه‌ و به‌ ئاسانی ده‌چنه‌ ژێرباری ده‌سه‌ڵات، سعودیه‌كان سه‌له‌فیه‌تی وه‌هابیان هه‌ڵبژاردووه‌ بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان و ئیماراتیش سۆفیه‌تی جه‌فریان دیاریكردووه‌ !!.
8- ئه‌م ئه‌زمونه‌ی ئیمارات و محمد بن زائید له‌ تونسی بورقێبه‌و ئه‌نده‌نوسیای سۆهارتۆو ئه‌تاتۆركی توركیا وهه‌تتا فورقانیه‌كانی ئه‌مریكا تاقیكرایه‌وه‌ به‌لام هه‌موو ئه‌وان چوون و ئیسلامی خاوێن وه‌ك خۆی مایه‌وه‌، كه‌واته‌ مه‌ترسن ئیسلام خوا خاوه‌نێتی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و تاغوتانه‌دا .
9- ئیمارات وهاووێنه‌كانی وه‌كو میسرو سعودیه‌ واده‌زانن فاعیلی گه‌وره‌ و گرنگی ناوچه‌كه‌ن به‌ڵام له‌راستیدا وانیه‌ و به‌ڵكو مه‌فعول به و له‌ جیاتی رۆژئاوا بێ حورمه‌تی ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش پێیان راده‌بوێرن و خۆشیان ماندوو ناكه‌ن مادام كه‌رو كه‌ربازارێكی وه‌ك ئیمارات و بن زائیدیان و ئال سعودیان هه‌بێت .
10-گه‌لانی ناوچه‌كه‌ پێویستیان به‌راپه‌رینێكی راسته‌قینه‌ی دونیای سۆفیگه‌ری و ره‌مزه‌كانی سۆفییان هه‌یه‌ هه‌تا حبیب جه‌فری و موریده‌ پڵاوخۆرو پێڵاوماچكه‌ره‌كانی بن زائد ریسوابكه‌ن و سۆفیگه‌ری نه‌بێته‌ موڵكی ئه‌عرابیه‌كانی ده‌وری بن زائید، هه‌روه‌ك سه‌له‌فیه‌ عاقڵه‌كان پێویستیان به‌شۆرشێكه‌ بۆلادانی سه‌له‌فیه‌ت له‌ژێر ده‌ستی ئالی سعودو هاووێنه‌كانیاندا.. هتد.

ژ.ك

بابەتی دواتر

38246222_1931605713528109_4529183798364995584_n

پاراستنى قورئان لەسەردەمى كارپێنەكردنيدا

كاميل مەحمود موعجیزه‌ی پاراستنی قورئان له‌خوای گه‌وره‌وه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ‌دوو هێڵ وه‌ربگرین، هێڵی جێبه‌جێكردنی ئاراسته‌كانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *