1B7559B8-0F23-4FAA-996D-6351E6E95704_w1023_r1_s

کوریای باکور هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات

بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتێرز، کوریای باکور شەمە هەڕەشەی کرد کە “بەرەنگاری ئەمەریکا دەبێت” ئەگەر ئەو وڵاتە مەشقی هاوبەشی لەشکری لە گەڵ کوریای باشوور ئەنجام بدات، و گوتیشی لە ئەمەریکا ناپاڕێتەوە کە ووتوێژی لە گەڵ بکات.

بڕیارە ئەمەریکا مەشقی سەربازی لە سەرەتای مانگی ئەپریل دەست پێبکات، وەک ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتی کوریای باشوور ئەم حەوتووە گوتی کە ئاژانسی یانهاپ رایگەیاند و ئەوەش نوێترین مەشقی لەشکرییە کە کوریای باکوور بە هەڕەشەیان وەسف دەکات.

ئاژانسی پەیامنێری فەرمی کوریای باکوور لە لێدوانێکی خۆی دا گوتی، “ئەگەر ئەمەریکا سەرئەنجام مەشقی هاوبەشی لەشکری ئەنجام بدات لە دەمێکدا گەمارۆکان لە سەر کوریای باکوورن، ئەوە کۆماری دێمۆکڕاتێكی خەڵکی کوریای باکوور بە شێوەی خۆی بەرەنگاری ئەمەریکا دەبێت و ئەمەریکاش بەرپرسیاری هەموو سەرئەنجامەکان دەبێت.”

ژ.ك

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *