received_1616947395053445

دۆزینەوە و بەرھەمھێنانی گاز نەخشەی ناوچەکە دە گۆڕێ

و. شۆڕش کەمال

لە ئێستایشەوە ھەندێ گیروگرفت لە ‌نێوان تورکیا ‌و قوبرس، لە ‌نێوان تورکیا و میسر لەمبارەوە لە ئارادان ‌و، لە شوباتی ئەمساڵیشدا تورکیا ڕێگەی بە کۆمپانیای “ئینی”ی ئیتاڵی نەدا، لە کەناراوەکانی قوبرس و ئەو ئاوەی کە بە بواری چالاکیی ئابووریی تایبەت دادەنرێ، کنە ‌و پشکنین بۆ دۆزینەوەی گازی سروشتی بکا…لە کوردستانی باشوور و لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کورد لە سووریایش، کێڵگەی گازی سروشتی ھەن. بەپێی مەزەندەی کارناسێکی کوردی بواری وزە، د. بێوار خنسی، دەوروبەری ٥.٧ ملیار مەتر سێجا گازی سروشتی لە ھەرێمی کوردستاندا ھەیە کە دەکاتە ٣%ی کۆی یەدەگی گاز لە جیھاندا. بۆیە بەپێویستم زانی ئەو دیبەیتە بکەمە کوردی. ئاسۆد. جۆرج ئێن تزۆگۆپۆلۆس لە و بارە یە وە دە لی:
پ: دۆزینەوەی وزە لە ڕۆژھەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاستدا، داینامیکە ھەرێمایەتییەکانی ئەو حەوزە دەگۆڕێ. یاریزانە کاراکان- بە ‌شێوەیەکی سەرەکی قوبرس، میسر و ئیسڕائیل- ھەنگاو بۆ سەربەخۆیی لە بواری وزە دەھاوێژن و بە دوای دەرفەتی ناردنەدەرەوەی وزەیشدا دەگەڕێن. یەکێتیی ئەوروپی (EU) کە لە خەمی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە وزەی ڕووسیا‌دایە، دەکرێ ببێتە کڕیارێک لە ئاییندەدا. سەنتەری بیگن- سادات بەم پرسیارە دێتە ناو دیبەیتەکەوە:
چۆن دەکرێ گازی سروشتی لە ڕۆژھەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاستەوە بۆ ئەوروپا بە ڕێگەی باشتر بگوازرێتەوە؟
وەڵامی مایکل ڕاتنەر [پسپۆڕ لە سیاسەتی وزە، دایرەی لێتۆژینەوەی کۆنگرێس، واشنتۆن دی سی.
ئەوە فاکتەری بازاڕ و غەیرە بازاڕە، کە وەڵامی ئەو پرسیارانەی کە پێوەندییان بەو گازە سروشتییەوە ھەیە دەدەنەوە؛ داخوا ئەو گازە سروشتییەی لە حەوزی ڕۆژھەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاستدا دێتە بەرھەم، بۆ ئەوروپا دەڕوا؟ ئەگەر ئەو گازە بۆ ئەوێ بڕوا، چۆن بۆ ئەوێ دەگوێزرێتەوە؟ بۆ ھەر میتۆدێکی گواستنەوەی گاز بۆ ناوچەی جیاجیای جیھان، بە بۆڕی و گازی شلکراوەی سروشتی(Liquefied Natural Gas – LNG (، چەندین پرۆژەی پێشنیارکراو ھەن. ڕێگەکردنەوە بۆ ئەو بڕە گازە سەرەکییەی تا ئێستە لە ناوچەکە دۆزراوەتەوە- تەمەر و لیڤیاتان لە ئیسڕائیل، ئەفرۆدیت لە قوبرس، (ڤھر) لە میسر- و دۆزینەوەی گازی دیکە لە ئاییندەدا بەگوێرەی گوشارەکانی بازاڕ کە بە ‌شێوەیەکی کارا گازی سروشتی بگاتە بازاڕەکان، دەکرێ لە ڕێگەی ھێڵی بۆڕییەوە بێ، یان وەک LNG.

ئەوە بەو مانایە نایە کە ھۆکارەکانی غەیری بازاڕ بەھەند وەرنەگیرێن. مەرجەکانی گرێبەست، وەک ماوە (کات)، نرخ و ئەو جێگەیەی گازەکەی بۆ دەچێ، دەبێ بە ‌ئاراستەی دامەزراندنی بازاڕێکی جیھانی بن بۆ گازی سروشتی، لە ‌تەک دیراسەکردن و چارەسەرکردنی پرسەکانی دیکەی سیاسەت. بە ھەر حاڵ، وەک دیارە، گازی سروشتی کاتێ لە ھێزەکانی غەیرەبازاڕ ئازاد دەبێ، بەرەو بازاڕی نرخ- بەرز دەڕوا. ئیسڕائیل و قوبرس و میسر و لوبنان و سووریا ھەر ھەموویان ڕووبەڕووی پەرەپێدانی سەرچاوەکانیان دەبنەوە، بەشێک لەبەر پرسگرێکی غەیرەبازاڕ؛ جا ئەو مەسەلە و پرسانە سیاسی بن، یان ئابووری، یان ژینگەیی، یان تەناھی. ئەمەیش بێسەروبەری و بشێویی بازاڕی لێ دەکەوێتەوە کە کۆسپ بۆ پەرەسەندنی سەرچاوەکان دروست دەکەن.
گالیا لیندنشتراوس توێژەرێکی ھاوکارە، ئینیستیتۆی دیراساتی ئاسایشی نەتەوەیی و ھاوڕێ- فەلۆ-یەکی میوان لە سەنتەری BPC، تەلئەبیب لە و بارە یە وە بە ئازانسھکانی وتووە:
بە لە بە ر جاو کرتنی ھەندێ تەگەرەی تەکنیکیی گرنگ و تێچووی ئابووریی بۆڕییەکەی EastMed [ئەم بۆڕییە لە سەرچاوەکانی ڕۆژھەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاستەوە دەست پێ دەکا بۆ قوبرس ، لەوێوە بۆ دوورگەی کریت و، لەوێیشەوە بۆ ناو خاکی یۆنان؛ تەنیا پرۆژەیە- ئاسۆ] وایان کردووە،‌ ئەگەری ناردنەدەرەوەی گازی ئیسڕائیلی بۆ تورکیا (لەوێوەیش بۆ ئەوروپا) ئەگەرێکی کراوە بێ.
بەبیی وتە ی کاربەدەستانی وزەی ئیسڕائیلی، ھێڵە بۆڕییەکەی EastMed، بژاردەی بۆڕییەکی ئیسڕائیلی- تورکی لە ئیسڕائیلەوە بۆ بەندەری جەیھانی تورکی- ئاسۆ ناخاتە لاوە. ھێشتا، دانوستانەکانی نێوان ئیسڕائیل و تورکیا، وەک پلانیان بۆ دانراوە، نەچوونەتە پێش. وەزیری وزەی تورکی پلانی وا بوو لە زستانی ٢٠١٧دا سەردانێکی ئیسڕائیل بکا و لەگەڵ ئیسڕائیلدا ڕێک بکەون، لێ ئەو سەردانە نەکرا. لە کاتێکدا کاردانەوەی تورکیا لە ‌بەرانبەر ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسڕائیل لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا، “دۆنالد ترامپ”ەوە (لە ‌تەک ھەندێ دەمەقاڵەی دیکەی نێوان ئا‌نکارا و قودس لە ٢٠١٧دا) دیسان کاریگەریی نەرێنیی بۆ سەر کەشوھەوای نێوان ئەو دوو دەوڵەتە ھەبووە.
ئەو ڕیسکەی لە بارێکدا پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسڕائیل تێک بچن و لە ئاییندەدا تورکیا ئەو بۆڕییەی لە ئیسڕائیلەوە دێ، بگرێتەوە یان دابخا، بە ‌ڕای من ڕیسکێکی ھەندە زۆر نییە. لێ پێشینەیەکی باشیش ھەیە کە تا ئێستە، وێڕای قەیرانی کەشتیی نەوتھەڵگر و شوێنەوارەکانی دواتری قەیرانەکە،‌ نەوت بەبەردەوامی لە ڕێگەی تورکیا‌وە، بەبێ ڕاگرتن لە ئازەربایجانەوە بۆ ئیسڕائیل دێ. بە ‌ھەر حاڵ، ڕیسک ئەوەیە کە ئەوانەی وەبەرھێنان لە پرۆژەکەدا دەکەن، داوای گەرەنتی بکەن و، ئەوەیش بخرێتە سەر نرخی گازی ئیسڕائیلی ئەگەر لە ڕێگەی تورکیا‌وە ھەناردە بکرێ.
تیم بۆیرسما توێژەری زانستی و بەڕێوەبەری بازاڕە جیھانییەکان، یان گازی سروشتی لە سەنتەری سیاسەتی وزەی جیھانی، زانکۆی کۆلۆمبیا، نیویۆرکد ە لی:
لەم ساڵانەی دواییدا یەدەگێکی زۆری گاز لە حەوزی ڕۆژھەڵاتی عەرەبی دۆزراوەتەوە و کار و چالاکیی کنە ‌و پشکنینیان تێدا بەردەوامە، پێناچێ ئەنجامی زۆرتر بەدەست بێ. ھەندێ لەو سەرچاوانە ڕێگەی خۆیان بۆ بازاڕ کردووەتەوە. بەتایبەتی، لە ٢٠١٣ەوە گازی کێڵگەی تامار دەستی بە ‌بەرھەمھێنان کردووە و لە دەیەکانی داھاتوودا سەرچاوەیەکی جێگیری گاز دەبێ بۆ ئیسڕائیل. لە چەند مانگی داھاتوودا، چاوەڕوان دەکرێ لە کێڵگەی زوھر بەرھەمھێنان دەست پێ بکا و بە ھەمان شێوە خزمەتی میسر بکا و، ئەو فاتوورە زۆرەی ھاوردەکردنی گازی شلکراوەی سروشتی (LNG) لەسەر میسر سووک ببێ. سەرچاوە دۆزراوەکانی دیکەی گاز، بەتایبەتی کێڵگەی لیڤیاتان لە کەناراوەکانی ئیسڕائیل و کێڵگەی ئەفرۆدیت کە بچووکترە لەناو کەناراوەکانی قوبرس، بە ‌دوای پەیداکردنی بازاڕەوەن. توانای بەرفرەی شلکردنەوە، لە ھەلومەرجی ئێستەدا لە ‌باری ئابوورییەوە گرفتی دێتە ڕێگە و تێچووی زۆرە. سەرباری ڕێککەوتنە حکوومییەکان، ڕاکێشانی چەند ھێڵێکی سەرەکی بۆ ھەناردەکردنی گازی سروشتی لە ڕێگەی دەریای سپیی ناوەڕاستەوە سەخت و زەحمەتە؛ چ لەبەر قووڵیی دەریا، چ لەبەر تێچووی زۆر و نەبوونی دڵنیایی لە ئاوە ھەرێمایەتییەکانەوە [١٦ میلی دەریایییە لە کەناری دەریاوە بە ‌ئاراستەی ناوەندی دەریا- ئاسۆ ]‌. ھەروا دروستکردنی ژێرخانی زەوینی بۆ تورکیا لەبەر جەنگی سووریا و پێوەندیی ناجۆری نێوان ئیسڕائیل و لوبنان، کارێکی شیاو نییە.
لەوانەیە ھەواڵی خۆش دووسەرە بێ. یەکەم، وێناچێ سەرچاوەی دیکەی گاز بدۆزرێتەوە، ئەگەر ئەمە وا بێ، ئەوا ئابووریی پرۆژە تایبەتەکان لە ھەندێ خاڵ و لە ئاییندەدا ڕێگەی ڕاستی خۆی دەگرێ. دووەم، سەرباری پێڤاژۆی سەخت و گۆڕاو، ئەو سەرچاوە تازە دۆزراوانەی گاز، تا دێ بۆ خۆیان بازاڕی خۆجێ پەیدا دەکەن.

بابەتی دواتر

42513393_2111360518894833_4104958806113386496_n

دایكێك بە ئۆتۆمبێلەكەی منداڵە پێنج ساڵەكەی دەشێڵێت

شەوی ڕابردوو لە قەزای شارەزور دایکێک بە هەڵە بە ئۆتۆمبێل بەسەر جەستەی مندڵەکەیدا دەڕوات و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *