26229847_1509656882488756_3316595463548526549_n

بزووتنەوەى ئيسلامى رەخنە لەچوونى وەفدى حزبەكان دەگرێت بۆ نەجەف

كاميل مەحمود وتەبێژى فەرمى مەكتەبى سياسى بزووتنەوەى ئيسلامى رەخنە لەچوونى حزبەكانى كوردستان بۆ نەجەف دەگرێت و دەڵێت ئەم چوونە دانپيانانە بەوەى عێراق دەوڵەتێكى كەهەنوتى و سيوكراتيەو نەجەف حوكمى دەكات نەك بەغدا، وتەبێژى فەرمى بزووتنەوەى ئيسلامى لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لەتۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبوك دەڵێت پێشوازينەكردنى سەماحەتى سيستانى لەوەفدەكە شكستێكيترى كوردييە لەسەر دەستى پێكهاتەى دەسەڵاتدارى ئێستاى عێراق..

دەقى نووسينەكە:

سەردانى وەفدى كۆمەڵێك لەحزبەكانى كوردستان بۆ نەجەف و پێشوازى لێنەكردنيان لەلايەن جەنابى سيستانييەوە و گەڕانەوەيان بەدەستى بەتاڵ شكستێكيترى كوردى بوو لەسەردەستى پێكهاتەى دەسەڵاتدارى ئێستاى عێراق، جگە لەوەش چوونى ئەو حزبانە بەعەلمانى و ئيسلامييانەوە بۆ نەجەف بەمەبەستى گفتوگۆ لەگەڵ مەرجەعيەتى باڵاى ئايينى و داواكردنى دەخالەت لەلايەن سەماحەتى سيستانييەوە لەكێشەكانى نێوان هەولێرو بەغدا دانپيانانێكى راستەوخۆيە بەوەى كەعێراق دەوڵەتێكى كەهەنوتى و سيۆكراتييەو نەجەف حوكمى دەكات نەك بەغدا، كە ئەمە كارەساتەو بۆ عێراقى فرە پێكهاتەى مەزهەبى و ئيتنيكى دەرهاوێشتەى زۆر خراپى دەبێت لەئاييندەدا بەتايبەتى بۆ كورد.. والسلام.

كاميل مەحمود

ژ.ك

بابەتی دواتر

101752018_111352018_fgbcgfdg

دەزگای هەڵبژاردنی هاوپەیمانی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە .. هەوڵێكی جدییە بۆ شاردنەوەی ساختەكارییەكان

له را كه يه ندراويكى هاوبه شدا هه ريه كه له دەزگای هەڵبژاردنی هاوپەیمانی و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *