received_1618022951612556

ئەمریکا: بودجە کێشەی نێوان ھەرێم و بەغدادە و دەستێوەردانی تێدا ناکەین

باسک نێت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێنج شەممە ٨/٣/٢٠١٨ رایگەیاند وڵاتەکەی لەبارەی کێشەی بودجەوە لەنێوان ھەرێم و بەغداد دەستتێوەردان ناکات چونکە ئەوە کێشەیەکی ناوخۆییە.

ڕۆژنامەی حەیاتی لەندنی لەزاری ھیزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وە پێنج شەممە بڵاویکردوەتەوە” ئەمریکا رەتی کردوەتەوەکەلەبارەی کێشەی بودجەوە لەنێوان ھەرێم و بەغداد ەستتێوەردان بکات”.

بە رۆژنامەکەشی راگەیاندوە” ئەوە کێشەیەکی ناوخۆیەو ئەمریکا دەستتێوەردانی تێدا ناکات بەلام ھەردولا ھان دەدەین کە کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەربکەن”.

ھیزەر ناوێرت، ئەوەشی وتوە” ئەمریکا پەیوەندیەکی باشی ھەیە لەنێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراقدا و ھەردوکیان دووھاوپەیمانی گرنگن بۆئەمریکا”.

جێگەی باسە لە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٨ی عێراقدا پشکی ھەرێم لە١٧%ەوە بۆلە١٢.٧% کەمکرایەوە ئەمەش نارەزایەتی لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە لێکەوتەوەوبەشێک لە پەرلەمانتاران داویاکشانە وە یان لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق کردبوو.

ش.ک

بابەتی دواتر

03a86a846b8aeaffafbf7f91ba175bad_L

لەسەر فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ لەسلێمانی ڕونكردنەوە دەدرێت

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت رەدی دەكاتەوە لە شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ فرۆشرابێت و رایدەگەیەنێت: دەزگایەكی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *