thumbs_b_c_bafaed00b066085e46db0d900af9b7a9

کاردانەوەی تورکیا لەبارەی پەسندکردنی پڕۆژە یاساکەی ئیسرائیل

ەنقەرە – AA

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند : “ئیدانەی پەسندکردنی ئەو پڕۆژە یاساییە لە لایەن پەرلەمانی ئیسرائیلەوە دەکەین کە دەسەڵات بە وەزیری ناوخۆ دەدات مۆڵەتی نیشتەجێبوونی ھەمیشەیی ئەو کەسانە ھەڵبوەشێنێتەوە کە تۆمەتبار دەکرێن بە تێوەگلان بە کاری تیرۆریستی یان تێکدانی ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل”.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئیدانەی پەسندکردنی ئەو پڕۆژە یاساییە لە لایەن پەرلەمانی ئیسرائیلەوە کردووە کە دەسەڵات بە وەزیری ناوخۆ دەدات مۆڵەتی نیشتەجێبوونی ھەمیشەیی ئەو کەسانە ھەڵبوەشێنێتەوە کە تۆمەتبار دەکرێن بە تێوەگلان بە کاری تیرۆریستی یان تێکدانی ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل “.

لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە: “لە کاتی داگیرکردنی قودسی رۆژھەڵات لە ساڵی ١٩٦٧وە تاکو ئێستا مۆڵەتی نیشتەجێبوونی ھەزاران فەڵەستینی لە قودس ھەڵوەشاوەتەوە. ئەو ھەنگاوەی ئیسرائیل رەت دەکەینەوە کە بەبێ گوێدانە بە مافی مرۆیی فەڵەستیینییەکان، بە مەبەستی چڕکردنەوەی ھەوڵەکانی بۆ گۆڕینی دیموگرافیای قودسی رۆژھەڵات گرتووەتەبەر”.

پەرلەمانی ئیسرائیل ئەو پڕۆژە یاسایەی پەسند کردبوو کە دەسەڵاتی ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی ھەمیشەیی لەلایەن وەزیری ناوخۆ بۆ ئەو فەڵەستیانەی قودس دەدات کە پەیوەندیان بەو گروپانەوە ھەیە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە بە “گرووپی تیرۆریستی” ناسراون.

ئەمە بۆ سێیەم جارە ئەم پڕۆژە یاساییە لە لایەن پەرلەمانی ئیسرائیلەوە پەسەند دەکرێت و وەک یاسا دەرکرا.

ژ.ك

بابەتی دواتر

42513393_2111360518894833_4104958806113386496_n

دایكێك بە ئۆتۆمبێلەكەی منداڵە پێنج ساڵەكەی دەشێڵێت

شەوی ڕابردوو لە قەزای شارەزور دایکێک بە هەڵە بە ئۆتۆمبێل بەسەر جەستەی مندڵەکەیدا دەڕوات و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *