28872288_863002033902973_4474683845949521920_n

وڵات بەقەزاو قەدەر بەڕێوەناچێت

عەبدوڵا وەرتى

فەرمان ڕەوایەتی کۆمەڵگە پڕۆسەیەکی ئاڵۆزو دژوارە پێویستی بە عەقڵی داھێنەر و پسپۆڕیەتی شارەزا لە دەوڵەتمەداری ھەیە .
ئەوشارستانیانەی کە درووست بوونە لە دەرەنجامی تەراکومی خەباتێکی زانستی و پیشەسازی دوورمەودابووە،ئەوانەشی چاوەڕوانی گۆڕانکاریە خۆڕسکە کان دەکەن یاخوود قەدەری سیاسی بۆئەوەی سوودمەندبن لەبواری حوکمڕانیەوە ھەمیشەدۆڕاون بێ ئەوەی ھەستی پێ بکەن .
بەرکارکردنی توانستە خاوەن ئەزموونەکان وبەگەڕخستنی عەقڵە خاوەن بیرۆکەییەکان لەھە موو سێکتەرەکانی دەوڵەتدا یاریدەدەرێکی بنچینەیی دەبێت بۆ گەشەکردنی کۆمەڵگە لەڕووی بە ڕێوە بردن و خودکەفایی ئابووری و زانستی وبەرکاری کۆمەڵایەتی و بەرھەم ھێنان بەگشتی.
گەرنەمامێک بچێنیت وھیچ خزمەتێکی پێشکەش نەکەی چاوەڕوانی باران بکەیت بۆت ئاودێربکات بۆی ھەیە ووشک بێت وڕەنج بە خەساربیت.
دەسەڵاتی کووردی لەکورستان بۆیەمایە پووچ بووەچوونکە:
١-نەخشەوپلانی فەرمان ڕەوایەتی وبەڕێوەبردنی ووڵاتی نەبووە.
٢-ئەوەندەی سەرقاڵی فەرھوودی داھات بوون بەچەندین ناوی جیاجیاوە ئەوەندە لە خەمی بەرھەمھێنان نەبوون.
٣-تائێستا نەمانبینی پاداشتی کەسێک یان کۆمپانیایەک بکەن لەسەرداھێنان یان بەرھەمھێنانێکی زانستی.
٤-ساڵانە بەدەیان گۆنگرەو کۆنفرانسی زانستی لەلایان زانکۆکان وناوەندەکانی توێژینەوە دەبەسترێت وچەندین بابەتی زۆر بەسوود پێشکەش دەکرێت کەچی حکومەت ھەرئاگاشی لێی نیە مەگەر لەخەرجیەکانی وبەس.
٥-تائێستا نەمانبینی بەرپرسێکی حکومەتی ڕێزی لێبگیرێت لە بەر ئەوەی سەرکەوتوو بووەو داھێنانی کردووە ھەروەک چۆن نەمان بینیوە لەسەرگەندەڵی وفەرھوودی ماڵی میللەت سزابدرێت.
٦-توانای زانستی وئابووری بەرجەستەی زۆر ھەیە لەناو توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگەی ئێمە دابەڵام حکومەت نەک بەدوایانداناگەڕێت بەڵک وبەربەستیشیان بۆدروست دەکات.
٧-زۆر ووڵاتی دوونیا ھەیە لەسەر ئەرکی ھاووڵاتیانی بونیات نراوە بەھۆی ئەوەی دەسەڵات دەستەبەری تەواوی ڕێووشوێنە ئیداری وزاستیەکانی کردووە بۆئەومەبەستە.
٨-سیستەمی سیاسی درووست تەحەککوومی ڕاستەوخۆدەکات لەسەر گەشەکردنی کۆمەڵگە بەڵام ئێمەشتێکمان نە بووەونیە بەو ناوەوە.

ژ.ك

بابەتی دواتر

40139224_1839733739439055_7542114686632722432_n

ڕێگاى بەرەو ئیسڵاح بەرنادەم

ڕێگاى بەرەو ئیسڵاح بەرنادەم شۆڕش کەمال گەر بڕیاربێ هەموکەس لەژێر ئاڵایەک حەشربکرێ خۆشبەختانە ئێمە ئاڵادارین..گەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *