15181190_1278087912213229_4101032339750498030_n

تازەگەرى لەپەيام و بانگەوازى پێغەمبەرى ئيسلامدا(صلى الله عليه وسلم)

ئيسلام لەسەرەتاى هاتنى و دواى ئەوەى لەيەكەم بانگەوازيدا رووبەرووى نەفامى و ئەهلى شيرك بوويەوە، بەڵام بەو رەهاييە دژى هەموو شتێكى پێش خۆى نەبوويەوە، بەڵكو شتە چاكەكانى دووپات كردەوەو دژى خراپەو دياردە سەلبييەكان بوويەوە، ئەوەى پێغەمبەر كردى كاردانەوە نەبوو كە تەڕو وشكى پێ بسووتێت، بەڵكو چاكسازى و لەزۆربەى حاڵەتەكاندا تازەگەرى و دووپاتكردنەوەو بنياتنانەوەى رەفتارە باشەكانى رابردوو بوو.

لەم بارەيەوە نموونەى زۆر لەژيانى پێغەمبەرماندا(صلى الله عليه وسلم)هەيە، وەك دەفەرموێ: (إِنَّمَا بُعِثْتُ لأُتَمِّمَ صَالِحَ الأَخْلاَقِ)، واتە نێردراوم بۆ تەواوكردنى رەوشتە باشەكان، پێش ئيسلاميش ئەخلاقى بەرزو باش لەكۆمەڵگەى جاهيليدا هەر هەبووەو پەيامى پيرۆزى ئيسلام بۆ چەسپاندنى ئەو رەفتارە ئيجابيانە هاتووە نەك لەكاردانەوەى ئينحرافى ئايينى و عەقائيدى كۆمەڵگەدا باش و خراپ بەيەك چاو سەير بكات، تازەگەرى پێغەمبەرانەو ئيسلاميانە ئەوەيە باشەكان بچەسپێنێت، تەواوخراپەكان لەريشەوە هەڵتەكێنێت، ئەوانەشى دەكرێت راست بكرێنەوە بخرێنەوە سەر رەوتە ئاساييەكەى خۆى و تازە بكرێنەوە. 

لەنموونەى تازەگەرييەكانى ئيسلام مامەڵەى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)بووە لەگەڵ هەندێ دياردەو نەريتى جاهيليانە كە بنەمايەكى باشى هەبووەو لادراوە، بۆ نموونە كۆمەڵگەى نەفامى لەرووانگەى مامەڵەى دەمارگيرانەى خۆيانەوە بۆ خێڵ و بنەماڵەو كەس و كاريان دەيانوت🙁أنصر أخاك ظالما أو مظلوما)، پێغەمبەرمان(صلى الله عليه وسلم) هات و ئەم مەقولە جاهيلييەى راستكردەوەو فەرمووى: (انْصُرْ أَخَاكَ ظَالِمًا أَوْ مَظْلُومًا قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ هَذَا نَنْصُرُهُ مَظْلُومًا فَكَيْفَ نَنْصُرُهُ ظَالِمًا قَالَ تَأْخُذُ فَوْقَ يَدَيْهِ).

فەرمووى: (براكەت سەربخە ستەمكاربێت يان ستەملێكراو) كەتائێرە وتە جاهيلييەكەيەو بەو مەبەستە دێت كە ئەگەر براكەيان ستەميان لەكەسێكيش بكردايە پشتيان دەگرت، هاوەڵان دەيانزانى كە ئەم هەڵوێستە لەگەڵ رەوشت و لۆژيكى ئيسلامدا ناگونجێت بۆيە پرسياريان كرد: ئەى پێغەمبەرى خوا ئەگەر ستەملێكراوبوو سەرى دەخەين بەڵام چۆن ستەمكار سەربخەين؟ پێغەمبەريش(صلى الله عليه وسلم) فەرمووى: (ئەگەر ستەمكاربوو دەستى بگرن ستەم نەكات)، ئەمەيە ترۆپكى تازەگەرى و گەڕان بەدواى خاڵى ئيجابى و ئاسۆيەكى روون بۆ گۆڕانكارى و تازەگەرى.

تاەزەگەرى ئيسلامى بريتى نييە لە گۆڕين و رەتكردنەوەو تێپەڕاندنى دەقێك، بەڵكو بريتييە لە تێگەيشتنى راست و دروستى نوێ لەدەق، تێگەيشتنێك كە رێنموونى موسوڵمان بكات بۆ چارەسەرى كێشەو دۆزەكانى واقيعەكەى لەو سەردەمەدا كەتيايدا دەژى، چارەسەرێك كە لەوەحيەوە سەرچاوەى گرتبێت.

تا ئێرە ئەركى پێغەمبەرە(صلى الله عليه وسلم)كە چەمكەكان راست بكاتەوە لەگۆشەيەكەوە بەزمانى ئێستا(راديكال) بێت و لەگۆشەيەكيترەوە (تازەگەرو چاكساز)،  هەموو ئەوانەشى لەچوارچێوەى وەحى و پەيامى ئيلاهيدا ئەنجام داوە: [وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَىٰ . إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَىٰ].

ئامرازى تازەگەرى لەفيكرى ئايينيدا پێش پێغەمبەر موحەمەد(صلى الله عليه وسلم)تەنها وابەستە بووە بە پێغەمبەرانەوە، پێغەمبەران بەدواى يەكتردا هاتوون و هەريەكەيان پەيامى براكەى پێش خۆى پشتڕاست كردووەتەوەو شەريعەتەكەى پەرەپێداوە بەشێوەيەك كە لەگەڵ پەرەسەندن و گەشەكردنى رۆژگارەكەدا بگونجێت، بەڵام دواى هاتنى دواين پەيام پرسەكە يەكلا بوويەوە بۆ زانايان و كۆمەڵى موسوڵمانان.

ژ.ك

بابەتی دواتر

29216823_1919107028130852_6277528803319642233_n

له‌ سۆشیال میدیایه‌كى درۆینه‌وه‌، به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دواكه‌وتوی سێكسخوازی…

له‌سه‌ره‌تاى دروست بونى ژیانه‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مرۆ، زۆرینه‌ى مرۆڤه‌كان دوو رووى تایبه‌تیان هه‌بوه‌،به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنى تۆڕه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *