thumbs_b_c_d3305343c7dfa031d40bcfeb616b7e2f

پرسى گەڕانەوەى ئیدارەى شنگال

سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا، بەشار کیکى رایگەیاند “گەڕانەوەى ئیدارەى شەرعى شنگال مەرجى سەرەکییە بۆ رێگەگرتن لە دەستوەردانەکانى چەکدارانى پەکەکە و حەشدى شەعبى لە سنوورەکەدا”.

بەشار کیکى لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: “ئیدارەى پارێزگاى نەینەوا لەگەڵ حکوومەتى عێراق و ئیدارەى قەزاى شنگال پرسى گەڕانەوەى ئیدارەى شەرعى شنگالى تاوتوێکردووە، چەندرۆژێک وەک مۆڵەت بۆ چەکدارانى پەکەکە و حەشدى شەعبى دیاریکراوە بۆ ئەوەى دەست لە هەموو کاروبارە ناشەرعییەکانیان هەڵبگرن و رێگە لەبەردەم گەڕانەوەى ئیدارەى شەرعى شارەکە بکەنەوە، چیدیکە فەرمانگە شەرعییەکانى شنگال بۆ کارە ناشەرعییەکانى خۆیان بەکارنەهێنن”.

کیکی گوتیشى: “مەرجەکانى گەڕانەوەى ئیدارەى شەرعى شنگال بریتین لە ئامادەیی ئیدارەى شەرعى شنگال بۆ گەڕانەوە و هەروەها کردنەوەى رێگاى نێوان دهۆک-شنگال و دواتر بەکارهێنانى هەموو دەسەڵاتە ئیدارییەکانیان لە شارەکەدا”.

سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا دەڵێت “پەکەکە بە هیچ شێوەیەک شەرعییەتى نییە لە شنگال و ئێمەیش وەک ئیدارەى پارێزگاى نەینەوا رێککەوتنیان لەگەڵ ئەنجام نادەین، هەڵوێستى ئێمە جێگیر و نەگۆڕە کە دەبێت پەکەکە لە شارەکە دەربچێت و هەوڵەکانیشمان چڕکردووەتەوە بۆ دەرکردنى ئەو گرووپە ناشەرعییانە”.

سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا، بەشار کیکى ئاشکراى دەکات کە چەند وەزیرێک لە حکوومەتى عێراق بە پێچەوانەى یاسا دەسەڵاتەکانیان بەکارهێناوە بۆ ئەوەى شەرعییەت بە مانەوەى چەکدارانى پەکەکە بدەن لە شنگال لە رابردوو پێشوازییان لە شاندێکى پەکەکە کردووە لە بەغدا و لە بەرنامەى داهاتووشیاندابوو لیستێک لە داواکارییەکانى پەکەکە جێبەجێ بکەن کە سەرەکیترینیان بە شەرعى ناساندنى پەکەکە لە شنگال بوو، بەڵام دواى کۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق ئەو هەوڵ و پیلانگێڕییەمان پووچەڵکردەوە کە پەکەکە و چەند وەزیرێکى حکوومەتى عێراق مەبەستیان بوو ئەنجامى بدەن.

– هەوڵ دەدەین لە هەفتەى داهاتوو بگەڕێینەوە شنگال

قایمقامى قەزاى شنگال، مەحما خەلیل رایگەیاند هەوڵ دەدەن هەفتەی داهاتوو بگەڕێنەوە شنگال.

لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو، مەحما خەلیل گوتى: “ئیدارەى قەزاى شنگال بە هەموو شێوەیەک ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوەى ئیدارەى شارەکە لە ژێر دەستی چەکدارانى پەکەکە و حەشدى شەعبى دەربهێنرێت، هەوڵ دەدەین هەفتەى داهاتوو بگەڕێینەوە شنگال”.

مەحما خەلیل کردنەوەى رێگاى دهۆک – شنگال وەک مەرج دەبینێت لەبەردەم گەڕانەوەى ئیدارەى شەرعى شنگال و دەڵێت “پێویستە ئیدارەى پارێزگاى نەینەوا و حکوومەتى ئیتحادی فشار بخەنە سەر چەکدارانى پەکەکە و حەشدى شەعبى بۆ ئەوەى رێگاى نێوان دهۆک – شنگال بکەنەوە بۆ ئەوەى بتوانین بگەڕێینەوە شارەکە و رێگریمان لێنەکرێت و بتوانین کەلوپەلەکانى فەرمانگەکانمان لە دهۆکەوە بگوازینەوە شنگال”.

قایمقامى قەزاى شنگال، مەحما خەلیل گوتیشی: “دواى گەڕانەوەمان پێویستیمان بە پاڵپشتییەکى گەورەى ئیدارەى پارێزگاى نەینەوا و حکوومەتى عێراق و حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەبێت، تاکو سەقامگیرى ناوچەکە پارێزراو بێت و خەڵکى ئاوارەبووى شارەکە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵى خۆیان”.

ژ.ك

بابەتی دواتر

223201698569179a7c9b1ded255b3db7ebe2c5d04a6_XL

100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی زیاد كرا

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ دەڵیت: بۆ ئەم مانگە نزیكەی 100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *