35453

ئەمریكا: پێویستە گفتوگۆ لەسەر هەنگاوەكانی چۆنێتی كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ كۆریای باكور بكرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاشكرایدەكات، كۆمەڵێك هەنگاوی زۆر پێویست هەیە دەبێت سەبارەت بە رێوشوێن و چۆنێتی گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكاو كۆریای باكوور.

ڕێكس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ پایتەختی نێجیریا رایگەیاند، كۆمەڵێك هەنگاوی زۆر پێویست هەن دەبێت بگیرێنەبەر بۆ ڕێكەوتن لەسەر شوێن و ڕێكەوتن لەسەر چۆنێتی ئەو گفتوگۆیانەو ئەو بابەتانەش قۆناغە سەرەتاییەكانن.

وتیشی، كۆریای باكوور ڕاستەوخۆ قسەیان لەگەڵدا نەكرووین، بەڵام پێشبینی ئەوە دەكەین ڕاستەوخۆ شتێكیان لێ ببیستین.

تیلەرسن وێڕای ئەوەی بابەتەكەی وروژاند، بەڵام باسی لەو هەنگاوە پێویستانەی نەكرد‌و ئەوەشی ڕەتكردەوە لێدوان لەسەر ئەو شوێنانە بدات كە ئەگەری هەیە كۆبوونەوەكەیان تێدا ئەنجام بدرێت.

جێی ئاماژەیە ئەوە یەكەمین چاوپێكەوتنی ڕاستەوخۆ دەبێت لەنێوان سەریكی ئەمریكا و كۆریای باكوردا دەكرێت كە لەوانەیە ببێتە هۆی كەمبوونەوەی گرژییەكان.
خەڵك

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *