6832018_353453453

بەوێنە: هاووڵاتيانی شارێك لە ترسی دەستدرێژی سەربازانی سوپای سوور خۆیان دەكوژن

 

سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

جەنگی جیهانی دووەم بۆ تەواوی سوپا‌و هێزەكان ئەو شاهیدییە دەدرێت كە هۆكاری زۆرێك لە كوشتارو دەستدرێژی جەنگی بوون، یەكێك لە دیارترین تاوانەكانی جەنگی دووەمی جیهانی بەدەست سەربازانی ژاپۆنەوە بووە لەو ناوچانەی كە دەستیان بەسەردا گرتووە.

تاوانی سەربازەكانی یەكێتی سۆڤیەت هیچی كەمتر نەبوو لە تاوانی سەربازەكانی ژاپۆن، لە ساڵەكانی جەنگی جیهانی دووەم، كە سەربازەكانی یەكێتی سۆڤیەت بەمەبەست ترس و دڵەڕاوكێیان لەناوچە داگیركراوەكان لە ئەڵمانیا بڵاودەكردەوە، بەشێوەیەك دەستدرێژی سێكسییان دەكردەسەر هاووڵاتیانی سڤیل و دەیانكوشتن و دەیانترساندن.

1
وێنەی بەشێك لە قوربانیان لە ئەڵمانیا بەدەستی سوپای “سوور”ی یەكێتی سۆڤیەت لە بەرلین… راپۆرتە پزیشكییە یاساییەكان ئاماژە بەدەستدرێژی چەندجارە بۆسەر ئەم دوو ژنە دەكەن و دواتر گوللە بارانیان دەكەن.

2
لە نیسانی ساڵی 1945 هێزەكانی یەكێتی سۆڤیەت لە ساتەوەختی پێشڕەویدان بەرەو بەرلین.

سەربازەكانی یەكێتی سۆڤیەت بەهۆی ئەم جۆرە هەڵوسكەوتانەیانەوە بە “بەدناوی” ناوبانگیان دەركردبوو، بەشێوەیەك دەچوونە هەر ناوچەیەك دانیشتوانی ناوچەكە خۆیان بۆ مەرگ ئامادە دەكرد و شەڕیان لەگەڵ دەكردن.

لە نیسانی ساڵی 1945 كەوتن‌و تێكشكانی بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەدەستی سوپای “سوور”ی یەكێتی سۆڤیەت بابەتێكی حەتمی بوو، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێك لە ئەڵمانییەكان دەستیشان بە كوشتنی خۆیان كرد نەك لەژێر چەپۆكی ئەو سەربازانەدا بن.

مانگی ئابی ساڵی 1945 شاری “دمین”ی ئەڵمانیا و هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی هێزەكانی یەكێتی سۆڤیەت شاهیدی تراژیدیایەكی خەمناك بوو بۆ ئەو شارە، لەكاتێكدا كە بە سەدان هاووڵاتی لە دانیشتوانی ئەم شارە كۆتاییەكانی تەمەنیان لەژێر پۆستاڵی سەربازانی سۆڤیەت تەواو كرد.

3
سەربازانی سوپای سووری یەكێتی سۆڤیەت لەكاتی ئازاردانی ژنێكی ئەڵمانی لە بەرلین

هێزەكانی سوپای ئەڵمانیا لەو كاتەداو دوای كشانەوەیان لە ناوچەكە، رووبەڕووی هەڵەیەكی زۆر گەورە بوون كە بووە هۆی شكستێكی گەورەی مرۆیی.

بەو شێوەیەی كە ماڵپەڕی “تایملان” بڵاویكردەوە، سەربازەكانی ئەڵمانیا لەو كاتانەدا بەشێوەیەكی ئەنقەست تەواوی ئەو پردانەی كە پەیوەندییان بە شاری دمینەوە هەبوو تەقاندەوە، ئامانجیشیان لەو كارەیان ئەوە بوو كە رێگری بكەن لە هاتنی سوپای یەكێتی سۆڤیەت.

لەساتەوەختی تەقاندنەوەی پردەكان، كاریگەرییەكی زۆر خراپی لەسەر هاووڵاتیان دانا بەشێوەیەك زیاتر لە 15 هەزار هاووڵاتی سڤیل ئەڵمانی لەو شارە جێمان، دانیشتوانی ئەم شارە لەلایەن سوپای یەكێتی سۆڤیەت گەمارۆیان خرایەسەر و دواجار جگە لە بەرزكردنەوەی ئاڵای سپی و خۆبەدەستەوەدان هیچ چارەیەكیتریان نەما.

ئەم بڕیارەش بۆ زۆرێك لە دانیشتوانی شارەكە بڕیارێكی یەكلاكەرەوە نەبوو، چونكە زۆرێك لەوانە لەبری خۆبەدەستەوەدان لەبەرانبەر سەربازەكانی یەكێتی سۆڤیەت جەنگان و بڕیاری مردنیان دا و بەم كارەشیان كوشتن و بڕین و دەستدرێژی جنسییان لەسەر خۆیان لابرد.

 

4
سەربازەكانی یەكێتی سۆڤیەت لەبەرانبەر تەرمی سێ هاووڵاتی سڤیلی ئەڵمانی كە خۆكوشتنیان لە مانەوە لەژێر پۆستاڵی سەربازانی یەكێتی سۆڤیەت پێباشتر بووە

لەماوەی تەنها سێ رۆژدا بە سەدان هاووڵاتی لە دانیشتوانی شاری دمین رێگایان بەخۆیان نەدا خۆیان رادەست بكەن و بە جۆرەها هۆكاری خۆكوشتن بۆ نمونە خۆخنكاندن یان خۆكوشتن بە گوللە-یان پێ باشتر بوو لەوەی كە بكەوەنە دەست سەربازانی سۆڤیەت و ئەوانیش دەستدرێژییان بكەنەسەر.

سەربازەكانی یەكێتی سۆڤیەت لەو كاتەدا ئەوەیان ئاشكرا كردبوو كە لەگەڵ چوونە ژوورەوەیان بۆ نێو ئەو شارە، باوكەكان پێش كوشتنی خۆیان منداڵەكیان كوشتبوو، ئەویش لە ترسی دەستدرێژی بۆ سەریان لەلایەن سەربازەكانی یەكێتی سۆڤیەت.

لە بەڵگەنامەكانی یەكێتی سۆڤیەت ئەوە بڵاوكراوەتەوە، كە خۆكوشتن لەو شارە لەماوەی سێ رۆژدا و لە كۆتاییەكانی مانگی نیسان و سەرەتاكانی مانگی ئاب لە ساڵی 1945 بەشێوەیەك بووە كە زیاتر لە 900 هاووڵاتی خۆیان كوشتووە، جگە لەوەش سەربازەكانی یەكێتی سۆڤیەت لە راپۆرتەكانیان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە كە لە دەوروبەری ئەو شارەش چەندین تەرمی هاووڵاتیانیان بینیوە.

 

خەڵك

بابەتی دواتر

d23c82d7fd9c940c22cd670fa9c95c4e_L

سبەى ڕێگای هەولێر- سلێمانی لە سماقوڵی دەكرێتەوە

بڕیارە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا ڕێگەی سلێمانی- هەولێر بەڕووی هاتوچۆی شۆفێراندا بكرێتەوە كەلە ئێستادا بەهۆی نۆژەنكردنەوەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *