45ghghgh

ناڕەزایەتیی مامۆستایان دەگۆڕدرێت‌و هەڵوێستی توندتر نیشان دەدرێت

باسك نێت

مامۆستایانی ناڕازی داوای روونكردنەوە لە دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەكەن لەسەر ئەو نوسراوەی كە بۆ پەروەردەی قەزاكانی ناردووە، ئەگەرنا هەڵوێستی توندیان دەبێت.

عوسمان عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایان ناڕازی بە (باسك نێت)ی راگەیاند، ئەو نوسراوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە ئاماژە بە كۆكردنەوەی هەندێك زانیاری‌و ناوی ئەو مامۆستایانە دەكات كە مانگی 2 و 3 دەوامیان كردووە‌و ئامادەبوون.

وتیشی، ئەگەر پەنا ببرێت بۆ سزای مامۆستایان، ئێمە بە گردبوونەوە ناهێڵین دەوام لەو فەرمانگانە بكرێت كە سزاكەی لێدەردەچێت، بەشێوەیەك ئەمجارە خوێندن پەك ناخەین، بەڵكو فەرمانگەكان پەك دەخەین.

سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەو جۆرە گردبوونەوانەو هەڵوێستی مامۆستایان پێش سزای مامۆستایان، عوسمان عەبدوڵڵا رایگەیاند، دەبێت كردارێك هەبێت ئەوكات دەبێت هەڵوێستمان هەبێت، ئەوان دەڵێن تەنها زانیارییە و ئێمەش پێمان وایە ئەوە تەنها فشارێكە بۆسەر مامۆستایان، ساڵی رابردوو فۆرمی زۆر لەو بابەتەیان دابەش كردو هیچ راستییەكی تێدا نەبوو.

سەبارەت بە شكاندنی بایكۆت لەلایەن پارێزگار و مامۆستایانی ئایینی و پیاو ماقوڵانی پارێزگای هەڵەبجە، ئەندامەكەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، دەستخۆشی لە دڵسۆزی هەركەسێك دەكەین بۆ كەرتی پەروەردە ئەنجامی بدات، بەڵام ئەو مامۆستاو پیاو ماقوڵانە خۆزگە پێشتر چەند جارێك كۆببونایەتەوەو داوایان لە حكومەت بكردایە مافی مامۆستایانی بدایە.

وتیشی، لەراستیدا ئەوان داوایان كردووە دەستیان خۆش بێت، بەڵام خۆ بە داوای ئەوان نابێت، چونكە شكاندنی بایكۆت لای خودی مامۆستایانە نەك لای ئەوان.

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_4d3e1e7047928e3cc7849f99d3c112bd

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەی کالیفۆرنیادا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٥٠ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکادا گیانیان لەدەستداوە بۆ ٥٠ کەس بەرزبوویەوە. کاربەدەستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *