images

هه‌نجیر رێژه‌ی كالۆری له جه‌سته‌ كۆنترۆڵ ده‌كات

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی “organicfacts” دا هاتووه باس له‌ سووده‌كانی خواردنی هه‌نجیر ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ نوێكان كه‌ له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌نجیر یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ به‌سووده‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و له‌ناوبردنی چه‌وریی زیاده‌ی جه‌سته‌، چونكه‌ ڕیژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ی ریشاڵی تێدایه‌ كه‌ چه‌وری جه‌سته‌ هاوسه‌نگ ده‌كاته‌وه‌ و له‌ كێشی زیاد رزگارت ده‌كات. پزیشكان ئه‌وه‌شیان روون كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌نجیر رێژه‌ی كالۆری جه‌سته‌ش كۆنترۆڵ ده‌كات به‌هۆی ئه‌و رێژه‌ به‌رزه‌ی ڤیتامین A و C و ماده‌ی ریشاڵی، هه‌روه‌ها ئه‌م پێكهاتانه‌ی هه‌نجیر یارمه‌تییه‌كی باش ده‌بن بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كالۆری له‌ جه‌سته‌، چونكه‌ جه‌سته‌ چالاك ده‌كه‌ن و هاوكاری ده‌كه‌ن له‌ جووڵه‌ی زیاتر بۆ زیاتر سووتانی كالۆری. ش.ك

بابەتی دواتر

mmmmmmmm-e1479990970882

خواردن هۆكارى گه شه و باڵاى منداڵه كانه

لێكۆڵینەوەكان باس لەوەدەكەن كە كۆمەڵێك خواردن و خۆراك هەن پێویستە بە منداڵان بدرێت تاكو كاریگەری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *